یه‌كێك له كێشه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان له كاتی قۆناغی شۆرشگێریدا زاڵبوونی عاتیفه‌یه به‌سه‌ر عه‌قلڕدا، په‌كه‌كه یه‌كێكه له‌و حزبانه‌ی كوردستان كه كه‌مترین ره‌خنه‌ی لێگیراوه، له كاتێكدا هه‌ندێك له سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌ی زه‌ق و گه‌وره‌ن و به ناواقعیه‌تی خۆیان به‌رپرسیارن له رشتنی خوێنی چه‌ندین لاوانی كورد به ناحه‌قه، هه‌موومان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ئه‌و حزبه حزبێكی گه‌وره‌ی كوردستانه‌و چالاكه‌و خزمه‌تی دۆزی كوردی كردووه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌و حزبه ده‌یكات ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت ببێته به‌دیلی هه‌موو حزبه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، هه‌ندێك جاریش دووفاقی له سیا سه‌تدا ده‌كه‌ن، ئه‌مرۆ په‌كه‌كه رۆژئاوای كوردستانی توشی قه‌یرانێك كردووه مه‌گه‌ر خوا بزانێت ئه‌نجانی به‌ره‌و كوێ ده‌روات، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ ته‌ڵه‌یه‌كی بۆ نراوه‌ته‌وه و كراوه‌ته گژ قاعده‌دا كه پإ ده‌چێت ئه‌مه موئامه‌ره‌یه‌كی نێوده‌ڵه‌تی بێت دژی هه‌ردوو ئه‌و دوو لایه‌نه كه له لای ده‌وڵه‌ته زل هێزه‌كانی دونیا به تیرۆرست له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و باجه‌كه‌ی خودی په‌كه‌كه‌و گه‌لی كورد ده‌یدات و زه‌حمه‌تیشه په‌كه‌كه بتوانێت له رۆژئاوای كوردستان ئامانجی گه‌وره بۆ ئه‌و به‌شه به‌دی بێنێت. تا به‌شار ئه‌سه‌د بمێنێت كه‌مێك باشتره به‌ڵام پاش رووخانی به‌شار دۆخه‌كه بۆ ئه‌وان و كوردانی رۆژئاوا زۆر ئاڵۆز ده‌بێت، هه‌رچه‌نده هه‌بوونی په‌كه‌كه كاتی خۆی له وڵاتی سوریا‌و هاوكاری نێوان سوریا‌و په‌كه‌كه ئه‌وانی كرده هێزی یه‌كه‌م له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان، به‌ڵام ده‌بوایه په‌كه‌كه‌و حزبه‌كانی دیكه‌ی پارچه‌كانی تری كوردستانیش رۆژئاوای كوردستانیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌وإ به جإ بهێلایه‌و با خۆیان جۆرێك له سیاسه‌تیان له‌وإ په‌یره‌و بكردایه كه له گه‌ڵواقعی ئه‌و پارچه‌یه‌دا ده‌گونجا، ناكرێت رۆژئاوای كوردستان خۆی توشی ئه‌و باره قورسه بكات كه ئه‌مرۆ په‌كه‌كه باری كردووه.
كێشه‌یه‌كی دیكه له سیاسه‌تی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه، له كاتێكدا خۆی هێزی چه‌كداری له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان دروست كردووه‌و له باشوریش له‌سه‌ر خاكی باشوور شه‌ری هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی باشووری كردووه، كه‌چی له رۆژئاوا له كاتێكی وادا رێگا به هیچ هێزێكی دیكه نادات چه‌كداری هه‌بێت و هاوكاری بێت له پاراستنی كوردانی رۆژئاوا له دوژمنه‌كانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
