له دنیادا نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییه شێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌د به‌خت و خێر له خۆ نه‌دیو، نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشت هه‌ل ورێکه‌وتی باشی بۆ نه‌هێناوین وه نه له به‌ر ئه‌وه‌ش دوژمنمان زۆره یان هه‌ر هۆکارێکی تری ده‌ره‌کی، به‌ڵکو هۆکار خودی خۆمانین، تا ئێمه به راستی و روونی به ئه‌قلیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یه‌وه له مێژووی خۆمان ناروانیین و له هۆکاره‌کانی بن ده‌ستی وداماوی رانه‌مێنین نه ده‌توانین تێگیشتنمان هه‌بێ بۆ کێشه‌کان نه ده‌شتوانین په‌نجه‌ی سارێژ له سه‌ر برینه‌کان دابنین.
میلله‌تێکی دیل به ده‌ست کلتور وئاکاری دوژمنان، ئیدی گه‌ر چاوێکی تیژی معریفی نیبینێ نه‌نگی وپیرۆزی زحمه‌ته له یه‌ک جیا بکرێنه‌وه، هه‌ر بۆیه رێزی سنوری پیرۆز ناگرین وبه ناو گوناهه‌کانی نه‌ته‌وه‌دا شۆرده‌بینه‌وه تا ده‌بینه به‌شێک له چه‌کی دوژمن له پێناو توانه‌وه‌ی خود.
درێژی مێژووی ره‌شی ونسکۆ وشکستی خه‌باتی رزگاریمان شایه‌ته که‌له چ ئاست و قۆناخێکدا چه‌قیوین، هینانه‌وه‌ی هه‌ر بیانویه‌ک له مه‌ر ئه‌م دۆخه دواکه‌وتویه وژێرده‌ستییه خۆ دزینه‌وه‌یه له تێگیشتنی راستی مسه‌له‌کان وترسنۆکی که‌سایتی تاکی کورد پیشان ده‌دا، گه‌رنا سروشت بۆ نه‌ته‌وانی تریش یه‌ک داب و یاسایه ودوژمنیش هاوکێشه‌یه‌کی نه‌گۆره ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه خودی خۆمانین که زادی دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌کی روونی رزگار نه‌ته‌وه‌یمان نییه، له‌م خه‌بات و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یه زیاتر له‌وه‌ی ده‌ست له چه‌ک وسیاسه‌ت و دبلۆماسیه‌ت و شتی تر له هه‌مبه‌ر دوژمنان بده‌ین پێویستیمان به خه‌باتی چه‌مکه معریفی وئه‌قلانیه‌کانی خودی تاک هه‌یه.
تا تاک به بیری نه‌ته‌وه پیرۆز نه‌کرێ و ئاستی هۆشیاری له مه‌ر ئه‌م پرسه به‌رز نه‌کرێته‌وه مه‌حاله له ژێر باری ئه‌م ره‌وته ده‌رچین.
داگیرکاری خاک قه‌ت نه‌بوه به کێشه‌ی رزگاریمان به قه‌د ئه‌وه‌ی هزرمان فکرمان کۆسپ له رێی رزگاری دروست ده‌کات، دوژمنان له پرۆسێسێکی وای داناوین که خۆمان به خۆمان داگیرکاری دوژمن بارگاوی ده‌که‌ین، جه‌ند ئێمه له هێزی دوژمن ترساوین وفاوتاوین ئه‌وه‌نده‌ش دوژمن له معریفه ترساوه بۆیه سه‌رچاوه‌ی معریفی لێ وشک کردوین، خودایه‌کی بۆ داناوین که کوردی نازانێ، و لێمان تێناگا، کلتورێکی بۆ هێناوین به جهالیه‌ت ونه‌زانین کۆت وبه‌ندی کردووین، مه‌لا له کۆمه‌لگه‌ی ئێمه به زانا‌و دانا‌و پیرۆز ناوده‌برێ که له دنیای معریفه به ره‌واله‌ت وناوه‌رۆک نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌یه له سه‌ر جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد.
بۆیه کارکردن له پێناو دروست کردنی سه‌ربه‌خۆی کورد ده‌بی له دینه‌وه له خوداوه ده‌ست پێ بکرێ نه‌ک له خاکه‌وه، گه‌ر به‌م ئه‌قلیه‌ته وهۆشیارییه‌ی که هه‌مانه ته‌واوی خاک رزگار بکرێ وده‌وله‌تیشمان هه‌بێ ئه‌وکات نه‌ته‌وه و خاکه‌که‌یش ده‌که‌ینه قوربانی مێژوویه‌کی دۆرا و هزری ئیسلامینیزم چونکه ره‌وتی خه‌باتمان و سه‌رده‌م ره‌وتێکی دیموکراتینیزمه له‌م پێوه‌نده‌شه‌وه نه‌ته‌وه له رۆژهه‌لاتی ناوراست و به تایبه‌ت له کوردستان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئازادی‌دا شه‌ری دینی پێ ناکرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
