لەئاکامی راپەرینی مەزنی بەهاری ١٩٩١ کە لەراستیدا بە گەورەترین رووبەروبوونە ی میلە تێکی هە ژاروپڕمەینە ت بە درێژایی حە فتا ساڵ لە حوکمی رەشی فاشستی عەرەبی دادەنرێت . . . کوردستان کەوتە بارودۆخێکی تازە بە هاوکاری نەتەوەیەكگرتوەکان و وولاتە زلهێزە کانی جیهان .
بۆیە کەم جارکوردسان کەوتە ژێرحوکمرانی کورد. گەرخوێندنەوەیکی واقیعیانە بکەین بۆ مێژووی گشت گەلان بۆمان دەردەردە کەوێت کە پرۆسەی حوکمرانی ودیموکراتی بە رنامە یەك نیە لە ماوە یکی کورت ودیاری کراوجێ بە جێ بکرێت. بەلکوو پێوستی بە خەباتی سەختی خوێناوی سەدان ساڵە هەیە. . .
بۆیە حوکمرانی وسە قامگیری ودیموکراتیەت ئە مرۆلە کوردستانا بە تایبەتی لە هەڵومەرجێکی پڕکارەساتی وەك ئێستا لە ناوچەکە کارێکی سووك و ئاسان نیە چونکە پێویسەی بە هه ستی گەورە هه یە لە خۆنە ویستی ودڵسۆزی بۆنەتەوە ونیشتمان وخە مکێشی بۆ ئە زموونی کوردستان تا رۆژی سە رکە وتن .
ئاشتبوونە وەی پارتی و یە کیتی دوایی شەڕی ناوخۆ کۆ تایی هات بە ڕێکە وتنامە ی ستراتیژی لەنێوان هه ردوو لا بەڕێز تالەبانی سەرۆك کۆمارو بەڕێزبارزانی سەرۆکی هه رێم .
گەمە ی سیاسی لەکوردستان بەم شێوەیەبەردەوام بوو تا جیابونەوەی بالێکی گرنگی ناو یەکێتی نیشتمانی وەبۆیەکەم جار لەکورستان عیراق ئۆپۆزیسیۆندروست بو وەتوانیان ٢٧کورسی لەپەرلەمان بەدەست بێنن.
گۆڕانکاری ڕۆژهەلاتی ناوەراست بێگومان کاریگەری خۆیدەبێت لەسەرناوچەکەمان چۆنکە کوردستان و عیراق پێشەنگی ڕوداوەکانی ناوچەکەبوون . وادەی کۆتای هاتنی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم وسووڕ بوونی پارتی بەڕیفڕامدۆم کردنی ڕەشنووسی دەستور وە لەبەرامبەردا خواستی ئۆپۆزیسیۆن و (ی ن ك) بەگەڕانەوەی بۆناو پەرلەمان .
قەیرانی سیاسی دوای بڕیاری پرلەمانی کوردستان لە٣٠ حوزەیران بەدرێژکردنوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم بۆ دوو سال وگەڕانەوی دەستووروکێشەکەی بەرەو ئاقرێکی تربرد چونکە ئوپۆزیسیۆن بەدەربوولەم بریارە.
وەڵامی بەڕێز سەرۆکی هەرێم بۆبریاری پەڕلەمان و ئۆپۆزیسیۆن لە ١٦ تەمووزدا، هەنگاوێك و وە رچەرخانێکی تازەبو لەسیاسەتی حوکمڕانی کوردی.
دەکرێ زۆربەگرنگی و وردبینی و دوربینی وسەرنج بدرێتە ناوە رۆکەکەی لەلایەن ئۆپۆزیسیۆن وهەمو لایەنەکانی تربە ڕاچاو کردنی بەرژەوەندی تێکڕای کوردستانیان .
چونکە:،
١ کوردستان تاکوئیمرۆهه رێمە لە عیراق بەبێ ناوچەدابڕاوەکان .
٢ ئاکامی ئە م قە یرانە سامناکە دە کرێت ئۆپۆزسیۆن ودە سە لات کۆك بن بۆدۆزینەوەی نەخشە ڕێگا بۆلابردن ونەهێشتنی ئەم بارودۆخە بە پێ ناوەرۆکی ووتاری بە رێزسە رۆکی هه رێم بەمەش خواست وخە ونی دێرینی میلە تەکە مان جێ بەجێ دە کرێت لە سیستە مێکی پەرلەمانی دەستووری سەقامگیر.
٣ رازی بوون ودانیشتنی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ دەسەلات لەناوپە رلەمان ودەرەوەی پەرلەمان نیشانەی خۆنە ویستی ودڵسۆزی یە بۆ ئەزموونی کوردستان وە ئە وەش وەلامێکی ژیرانە وئازایانەیە.
٤ دۆزینەوەی خاڵەلاوازەکانی دەسەلات وگەندەلیەکان بەتەنها ئە رکی ئۆپۆزسیۆن نیە بەلکودەکرێ بەرنامەی تایبەت وئەلتەرناتیڤی چارەسەری بۆگشت کێشەکان هه بێت .
بەلام بۆمە سە لەی کاندیدکردنی بەرێزێك بۆپۆستی سەرۆکی هه رێم بە داخەوە ئۆپۆزسیۆن نەیتوانی هاوڕابن لەسەردەستنیشانکردنی لە ماوەی دیاریکراودا.
وە ئەمەش خاڵێكێ لاوازە بۆئۆپۆزسیۆن . بۆیە دەسەلات بۆخۆی بەڕوادەبینیت کەبە ردەوام بێت لە سە رپرۆسە وبە رنامەکانی خۆی بەتایبە تی کە هه رێمی کوردستان تا ئە م ساتە خاوەنی دە ستورێکی باوەڕپێکراوو دیاریکراو نیە کە دە سەلات وئۆپۆزسیۆن لەسەری هاوڕابن.
بەڕیز سەرۆکی هەریم وتارەکەی نیشتمان و نەتەوەیی بوو چونکە پێشەکی وەڵامێکە بۆجی بەجێکردنی خواستی زۆر بەی لایە نەکان لە گەڕانەوەی ڕەشنووسی دەستوور بۆناو پەرلەمان بەمەش دلسۆزی ونیاز پاکی خۆی نیشاندا بۆچارەسەرو نەهێشتنی قەیرانکە.
بەکۆتایی هاتنی پەیامی سە رۆکی هەرێم تۆپی گەمەسیاسیەکان لەگۆڕەپانی ئەزمونی کوردستان کەوتەبەرشەقی هزرو بریاری سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن . ئیمەی بینەرانی کوردستانی چاوەڕوانی وەڵام و ئاکامی ئەنجامی یاری هەردو تیپەکەین بە ئومێدی ئەوەین کەهیچ لایەکیان براوە یاخود دۆڕاونە بێت
2013-07-19
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
