دەر‌هێنەرو ئەکتەرەکانی کورد تەنها لە مانگی ڕەمەزاندا شەبەکە یان هەیە بۆ بەرهەم هێنان ... سەروەت محەمەد

ئەوە دراما و بەرنامەی پێشبڕکێ یانەیی کە دەبینرێت لە کەناڵە کوردەیەکاندا لەمانگی ڕەمەزاند زۆر جێگەی سەرسوڕمانە و پرسیارە چۆن ئەم ئەکتەرانە جگە لە مانگی ڕەمەزان ناتوانن دوو بەرهەمی سەرکەوتوو پێشکەش بکەن؟ یان لە کەلتوریی کوردا نوسراوە سەیرکردنی دراما و بەرهەمە هەزەلیەکان تەنها لە مانگی ڕەمەزاندا سونەتە؟ بۆیە دەکرێت لە دوایی ڕەمەزانیش ئێمە قاقا لێبدەین وە یان خەڵات بەدەست بهێنین، بۆیە هەمیشە کورد لە کۆتایدا دوایی شتە بەنرخەکان دەکەوێت بەڵام ە کاتێك دەستی دەکەوێت ماوەیی بەسەرچووە، دیارە مەبەستم ئەوەیە کەوا کەناڵە کوردیەکان کۆپی کەناڵە عەرەبیەکان دەکەنەوە بەڵام بەسەقەتی.

ئەوەیی کەوا سەرەنجی ڕاکێشام بۆ نوسینی ئەم بابەتە ئەوە بوو کەوا لەکاتی پێشکەش کردنی درامایەك لە کەناڵی کوردسات مەشروب دانرابوو، ئەمە زۆر شتێکی ئاساییە دەکرێت لە کاتیی نمایشدا هەموو کەسایەتیەکان وەك خۆیی پیشان بدرێت، بەڵام کاکی دەرهێنەر خەڵك ١٩ سەعات بەڕۆژوە جەنابتان لە جیاتی پیشاندنی گیانی هاوکاریی و لێبوردەیی بەخشینی خێر بەکاسانی هەژاران تۆ دێیت تەواویی هەموو عورفوو عادەتێکی کومەڵگە کە کەت لەژێرپێدەنێیت.

لەوانیە من هەڵەبم ئەمەکاری دەرهێنەر یان ئەکتەر نەبێت، بەڵکوو سیاسەتی بێبنەمایی کەناڵەکان بێت تا زیاتر کۆمەگە لە ئاین دوربخەنەوە. نمونە زۆر بینەر دەتوانێت ساڵەکانی ڕابردووی بەرهەماکانی خوالێخۆشبوو کاک حسین میسری بهێنێتەوە یادی خۆی کەوا سەجەمی بەرهەماکانی لە کاتی ڕەمەزاندا سەبارەت بەچی بوو؟ یان گاڵتەکردن بەمەلا وحاجی بوەە، وە سەر ڕاستی بۆ ئەوانەی کە دەخۆنەوە .

خوێنەری بەڕێز من خۆم ناکەم باشمی شەریف کەوا بڵێم من کەسێکی زۆر لەخواترس و ئیماندارێکی تووند بم بەڵام ئەمە ڕاسیە کەوا دەبێت میدیا بتوانێت زمانی ڕاستی یان رێزگرتن لە بەهایی بینەرەکەت کار بکەیت بۆ زیاتر بەدەست هێنانی سیقە، ئەگەر تۆ متمانەیی بینەرت لەدەست دا کەواتە ئیتر بۆچی کاردەکەیت؟

لاتان سەیرنەبێت لەوانەیە نەوەیەك دروست ببێت پێمان بڵێن یاخوا ڕەمەزان زوو بێت تا لەو مانگەدا هەندێك درامایی کوردی ببینین، وەك چۆن خۆمان منداڵ بووین دەمان گوت یاخوا زوو ڕۆژی جومعە بێت تاوەکو فلیمی هیندی ببینین .

هیوادارم ئەو بەرهەمانەی کەئێستا کاردەکەن لە کەناڵە کوردیەکان لە دوایی ڕەمەزان درێژە بکێشێت تائێمەی بینەر زەردەخەنەکانمان لێنەبڕێت، وە شەبەکەی دەرهێنەرو ئەکتەرە کانیشمان پڕبێت و سارد نەبنەوە لە بەرهەماکنیان.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر