لەبەرئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان وەک ئۆپۆزیسیۆن، بەسروشتی لەکۆمەڵگای کوردەواری لەدایک نەبووە وبەهۆی کێشەوململانێ لەسەرداهات لەناویەکێتیدا وەک کۆمەڵێک کادروئەندامی سەرکردایەتی ومەکتەبی سیاسی لەناو ئەوڕیکخراوە هاتنەدەرو بێ مێژووی ئۆپۆزیسیۆنی ناسنامەی ئۆپۆزیسیۆنیان لەگۆڕەپانی سیاسیدا لەملی خۆیانکرد. سەرەتا وەک پرۆژەیەکی میدیایی بەناوی کۆمپانیای وشە وە و دواتریش کردیان بە بزوتنەوەیەکی سیاسی وجەماوەری کەوتنە ئەوەی چۆن بتوانن خەیاڵەکانیان لەمەیدانی واقیعدا جێبەجێ بکەن . .
جــالەبەرئەوەی گۆڕان دەیەویست لەسەرحیسابی جەماوەری یەکێتی گەشەبکات ودەنگ بێنێ، بۆیە بەردەوام هەڵمەتی دژایەتیەکانی ئاراستەی یەکێتی دەکات ودژایەتیەکەشی لەوسەرکردانەدا خەست وچڕ دەکاتەوە کە دەزانێ لەناو شۆڕش وجەماوەردا ڕەمزن و خاوەن پێگەی بەهێزی جەماوەرین . !
یەکێک لەوسەرکردانەی لەدوای هەڤاڵ مام جەلال، کاک کۆسرەت ڕەسوڵە، کەئەوە دووەم جارە لەلایەن کاک نەوشیروانەوە بێ ئەوەی کاک کۆسرەت قسەیەک یان هەڵوێستێکی خراپی بەرامبەر نواندبن، باسی چاکەکانیشی ناکەین، با بە مێژووی بسپێرین، کەچی پەلامار دەدرێ وبەئامانج هێرشی ناڕەوای میدیای دەکەنە سەر !؟
کاک نەوشیروان ووەلاکانی پێیان وابوو لەدوای ئەوەی کەئەوان وەک گۆڕان یەکێتیی نیشتیمانیان بەجێ هێشت ؛ یەکێتی وەک ڕێکخراوێکی گەورەی سیاسی لە گۆڕەپانەکە، تووشی داوەستان وئیفلیجی دەبێت ؛ بەڵام هەرزوو ئەوحیسابات وکیتاباتەی کاک نەوشیروان بەهەڵە دەرچوو، وانەبوو . . !؟
دواتر هیوایەکی دیکەی گەورەیان بۆ پەیدابوو، کە ئومێدی بەرزیان لەسەر هەڵچنیبوو؛نەخۆش کەوتنی
مام جەلال بوو، کەپێیان وابوو ئەوحیساباتەیان دیجیتاڵیەولێکدانەوەی هەڵە هەڵناگرێ ویەکێتی تووشی
گەورەترین کارەسات وقەیرانی سیاسی دەبێ و شاڕێبازی گەورەی بەردەمیان بۆ دەربازبوون لێی ؛
تەنیا تەسلیم بوون وخۆهاویشتنە ناو باوەشی ئەوانـە !؟ بەڵام ئەوحیساباتەشیان کورتی هێناو بەمەرەدی حیساباتەکانی دیکە یان چوو . . !!
ئیدی ئێستاکە کاک نەوشیروان دەزانێ تەواجودی کاک کۆسرەت بەهاوکاری هەڤاڵانی مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتی توانیویانە هەموو ئەو قەیرانانە بەسەرکەوتوویی تێپەڕێنن و ساڵیادی ئەمساڵی یەکێتیی نیشتیمانی ی کوردستان وئاپۆڕەی جەماوەرەکەی، زۆر پەندودەرسی پێدان کەیەکێتی ئەوڕێکخراوە نی یە، کە ئەوان وابەساویلکەیی تەفسیراتی بۆ دەکەن بۆیە ئێستاکە دەست وفکر بەتاڵن بەشتێک کە ئومێدی لەسەر هەڵبچنن و دەرخواردی جەماوەرولایەنگرانی بدەن ؛ بەناچاری پەنا بۆ ئەوە دەبەن خەڵکی کوردستان بەشەڕەقسەی لاوەکیەوە سەرقاڵ بکەن ودۆخێکی نا ئارام بۆخەڵک بسازێنن !
بەڵێ . . ! تێنەگەیشتنی گۆڕان لە فەرهەنگ وکەلتووری ئۆپۆزیسیۆنی، وایلێکردوون پشووکورت بن ودەیانەوێ لەمانگ وساڵدا لەکوردستان دەسەڵات بەدەستەوە بگرن !
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
