
دوای نیوه‌ڕۆی، دوو شه‌ممه، ٢٤-٦- ٢٠١٣، کاتژمێر ٣ تا ٦ به کاتی گرنج، له په‌ڕلمانی به‌ریتانیا، پانێڵی دروێنه‌ی خوێناوی؛ ده‌رهێنانی به زۆری ئۆرگانه‌کانی له‌شی مرۆڤ و مه‌رگه‌ساتی زیندانه‌کان له ووڵاتی چین پێش که‌ش کرا.
که دامه‌زراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی تایبه‌ت به‌و پرسه‌یه، ئاماده‌ی کرد (DAFOH)
بوو.
په‌رلمانتێری به‌ریتانی به‌ڕێز نیڵ پارش پانێڵه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش پێش که‌ش کار بوون:
١- دێڤید کیلگور، ڕاوێژکاری پێشووی ده‌وڵه‌تی که‌نده بۆ ئۆقیانوس -ئاسیا و کاندیدی خه‌ڵاتی نو‌بڵ له توێژینه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته، به‌شدار له نوسینی کتێبی دروێنه‌ی خوێناوی؛ کوشتارگه‌ی ( ڤالون جۆن) بۆ ئۆرگانه‌کانی له‌شی خۆیان و دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت
٢- دێڤید ماتس، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نوبڵی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ مافی مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندنی دیموکڕاتی
٣- دکتۆر ئیڤه‌ر تۆتی، نه‌شته‌رگه‌ری پێشووی چین
٤- ئیسن گۆتمن، توێژه‌ره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن له و پرسه
٥- پڕۆفیسۆر هیوگ لی، پرۆفیسۆر له ده‌رمانگای لوله‌کانی خوێن له زانکۆی یوهاتن گۆتنبێرگ
هه‌روه‌ها چه‌ندین داکۆکی که‌ر له مافی مرۆڤ، چالاکوانی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ڕۆشنبیر و ڕاگه‌یانه‌ران به کۆمێنت و پرسیار گفتوگۆیه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند تر کرد.
ده‌رهێنانی به زۆری ئۆرگانه‌کانی مرۆڤ له ڕژێمی کۆمه‌نیستی چین به ڕه‌وشت نزمی ناوزه‌د کرا و گێرایانه‌وه بۆ:
PLC* کۆمیته‌ی پۆلیتک و یاسا
CCP وێران کردنی کلتوری چین له لایه‌ن *
* ته‌له‌فزێۆنی ناوه‌ندی چین و پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌ران
شایه‌نی باسه به نیو کاتژمێرێک پێش ده‌ست پێکردنی پانێڵه‌که، له دامێنی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی ووڵاتی چین، توانیمان هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان؛ ( دێڤید کیلگۆر، دێڤید ماتس و ئیسن گۆتمن ) به جیا بینین و به کورتی پرسی جینۆسایدی کوردستان به‌گشتی، مه‌رگه‌ساته‌کانی قه‌ڵادزێ و بیره‌وه‌ریه تاڵه‌کانی ڕاگواستنی به زۆره ملێ‌ی زیاتر له سه‌د هه‌زار مرۆڤی سڤیلی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و شوێنه‌کانی تر بۆ ئۆردوگا هیتلله‌ریه‌کان و وێران کردنی لانه و ژینگه‌یان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باس بکه‌ین. تیشکمان خسته سه‌ر کاریگه‌ری ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هه‌رتاکێک. داوای هاوکاری چۆنیه‌تی به دیکۆمێنت کردنی کێسه‌کان و گواستنه‌وه‌یان بۆ دادگا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵ کردن. به‌ر ته‌سکی حوکمی یاسا بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌کانی کوردان و بڕنه‌کردنی له دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا له‌سایه‌ی حوکمی شیعه و سونی له عێراق تاوتوێ کرد. هوشیاریماندا له مه‌ترسی چاوه‌ڕوان کراوی دووباره بوونه‌وه‌ی جینۆسایدی کوردان له سوریا و ئێران. له کۆتایدا به ئاگای خۆیان له هه‌موو ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی ماڤی مرۆڤ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ده‌ربڕی و داوای زانیاری و به دواداچوونی زیاتریان کرد.
به‌ڕێزان ٢٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ٢٥ – ٦ – ١٩٨٩ ئاخر ماڵی قه‌ڵادزێ ڕاگوێزرا و بۆ ڕۆژی دواتر ٢٦ - ٦ - ١٩٨٩ ئه‌و خان‌و و که‌لاوانه‌ی که به پێوه مابوون به‌تیئێنتی ته‌قێندرانه و به‌لدۆزه‌ر ته‌خت کران، کانیاوه‌کان کۆنکرێت کران، به سه‌دان گیانداری ماڵی سه‌رگه‌ردان بوون، ڕه‌ز، باخ و جۆخینه‌کان به‌ڕه‌ڵا کران، ژینگه سووت ماک کرا و کردیان به ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی سه‌ربازی. له‌و یاده‌وریه تاڵه سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان داده‌نه‌وین، ده‌ستی یه‌ک به‌یه‌کی قوربانیان به توند‌ی ده‌گوشین. داوا له هه‌ریه‌ک له و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین؛
١- ئه‌گه‌ر هه‌ر دیکۆمێنت و ڕاپۆرتێک به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر ئه‌و کێسانه له‌لایانه له‌ڕێگای ئه‌م ئیمێڵه‌وه بۆمان بنێرن
٢- هه‌ر به‌ڕێز‌ێک به ئامانجی ده‌وڵه‌مه‌ند کردن ( نه‌ک ده‌سته‌مۆکردن یا تێکدان) ئاره‌زووی به‌شداری و پشتیوانی ئه‌و پرسه‌یان هه‌یه با ڕاسته‌و خۆ بێ ئه‌وه‌ی ته‌زکیه‌ی هیچ حزبێک بێنن ده‌ست به‌کار بن.
سه‌ربه‌رز و یه‌کگرتوو تربێ خه‌ڵکی ڕاگوێزرا و جینۆساید کراوی پشده‌ر، شه‌کاوه بێ ئاڵای پڕ داد و ئاوه‌دانی له‌سه‌ر ووڵاتی جینۆساید کراوی کوردستان.
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، ٢٤ – ٦- ٢٠١٣‌شدار بن
شداربن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
