دروست رۆژی 23/5/2013 و له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه پێشتر له میدیاكاندا ئاماژه‌م پێ دابوون، دوای نزیكه‌ی 9 ساڵ كاركردن له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌و رۆژنامه‌یه ڕاگه‌یاند. ئێستاش كه پتر له 10 رۆژه مووچه‌ی من له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هاتووه، له چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه مووچه‌كه‌میان ڕاگرتووه و به ئاشكرا به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رنووسه‌ره‌كه‌یه‌وه پێمان ده‌ڵێت كه ئێمه مافمان نییه مووچه وه‌ربگرین، چونكه گوایه ده‌واممان نه‌كردووه، ئه‌وان وێڕای ئه‌وه‌ی باش ده‌زانن كه ئه‌و مووچه‌یه‌ی تازه به‌تازه وه‌رگیراوه هی مانگی پێنجه و منیش له‌و مانگه‌دا ده‌وامی ئاسایی خۆمم كردووه، كه‌چی بێباكانه و بۆ مه‌به‌ستی لێدانی كادرانی پارتی، ڕاستییه‌كان چه‌واشه ده‌كه‌ن و سه‌ر له خۆیان و ئه‌وانی تریش ده‌شێوێنن، بۆیه به پێویستی ده‌زانم داوا له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌م مووچه‌ی مانگی پێنج كه تێیدا ده‌وامم كردووه، بداته ماڵباتی شه‌هیدێك و ده‌رفه‌ت نه‌دات قوتی منداڵه‌كانمان بچێته گیرفانی كه‌سانی نابه‌رپرسیاره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزدا
ئومێد پشده‌ری
23/6/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
