پارتیی به هه موو شێوه‌یك ده‌یه‌وێت، ئاژاوه و كێشه بخاته كوردستان. چه‌نده كوردستان نا ئارام ببیت و گیروگرفتی كۆمه‌لایه‌تی زۆربن، پـارتی سودمه‌نده، به تایبه‌تی له‌و قۆناغه‌ی ئێسته‌دا چونكه پێی خۆشه خه‌ڵك به هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی تره‌وه سه‌رقاڵ بێت و كه‌س باسی مه‌سه‌له‌ی گرنگی ״ڕۆژ״ نه‌كات؛ وه‌ك مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور، خۆ كاندیدكرنه‌وه‌ی بازانی بۆ جاری سێهه‌م و دزینی نه‌وت. . . مولا مه سعودیش یه‌كێكه له فێڵه‌كانی دیكه‌ی پارتی و هه‌ر به فه‌رمانی پارتی هێرشی كردۆته سه‌ر هونه‌رمه‌ند ״په‌رواز حوسێن״. مولا مه‌سعود كه‌سێكی كۆیله‌ی پارتییه، پارتی گوێی له كه‌سایه‌تی مولا مه‌سعود نییه، سوك ببی، تڕۆبی، بدرێته دادگا. . . باكی نییه هه‌زاران كۆیله‌ی تر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كارده‌هێنێت. له‌وانه‌یه ڕۆژانی دواتر زۆر له‌و شانۆگه‌ریانه دووباره ببنه‌وه. ڕۆژێك به‌زم و هه‌ڵا به فه‌رهاد پیرباڵ ده‌كه‌ن و سوكی ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وه‌ك مه‌یمون هه‌ڵیده‌په‌ڕێنن. . ڕۆژێكی تر به‌زمی ئومێد خۆشناو، جه‌عفه‌ر ئیمنكی، عه‌بدول وه‌هاب عه‌لی و عه‌بدول ڕه‌زاق. . . ماشه‌ڵا پارتی چاوه‌ش و كۆیله‌ی زۆره بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه!
ئیمرۆش كارێكته‌ری ئه‌و شانۆگه‌رییه مولا مه‌سعود بوو، ئه‌و كتنه‌یان پێكرد. پارتی چه‌ند ئامانجێكی هه‌بوو، هه‌روا زیره‌كانه‌ش سه‌ركه‌وتو بوو. ئامانجه‌كانی پارتی له‌و شانۆگه‌رییه׃
- ده‌زانی ئیمڕۆ هه‌موو كه‌س ته‌ماشای ئاره‌ب ئایدۆل ده‌كات و په‌روازیش لای هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خۆشه‌ویسته. قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆرترین كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و خه‌ڵك پێیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بیت، مێدیای كوردیش بایه‌خی پێده‌ده‌ن. بۆنموونه ئیمڕۆ، بووه مانشێنتی سه‌ركی زۆربه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره ئیلكترۆنیه‌كان (1) سه‌ره‌ڕای په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ركرا!
- پارتی ویستی به‌مه ناكۆكی بخاته ناو ئۆپزسیۆن״ئیسلامی و عیلمانیكان״ كه‌لێن دروستبكات له نێوانیان، چونكه قسه كردن له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام لای ئیسلامیكان جێگای قبوڵ كردن نییه. زۆرێك له فكره چه‌په‌كان له ناو گۆڕان، یه‌كێتی. . . هێرشیان كرده‌سه‌ر ئایینی ئیسلام و جۆره پێكدادانێك له‌گه‌ڵ هێزه ئیسلامییه‌كان״یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ״ دروست بوو. ئه‌مه بینرا له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی به تایبه‌تی له فه‌یسبووك و تویته‌ر.
- وه‌ك توَڵه كردنوه‌یه‌ك له گۆران ساڵح، هه‌فته‌ی پێشوو 21⁄5⁄2013 گۆران ساڵح سه ردانی مه‌لابختیاری له‌شاری هه‌ولێر كرد و یه‌كێتیش دواتر به فه‌رمی پشتگیری په‌روازیان كرد و پارتیش له به‌رانبه‌ردا كه‌متر بایه‌خی پێدا. سروشتی پارتی وایه قبوڵی كه‌س ناكات، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی نه‌بیت دوژمنایه‌تی ده‌كات. . . سه‌یری ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر بكه‌ن. ״مه‌لا بخت‌یار׃ په‌رواز توانی هونه‌ری كوردی به جیهانی عه‌ره‌بی بناسێنێت״. (2)
له‌كوَتایدا ده‌ڵێم باشتره بۆ جاری داهاتوو ״سینارۆی داهاتووی پارتی״ ئه‌و مه‌سه‌لانه خه‌ڵك فه‌رامۆش بكات و میدیای ئه‌هلی بایه‌خی پێنه‌دات، كه‌س كیفی پارتی خۆش نه‌كات. لام ڕوونه مولا مه‌سعود و مه‌لا مه‌زهه‌ر حه‌زیان له ده‌نگی په‌رواسه و ده‌نگیشیان بۆداوه. به‌س فه‌قیرانه ناچاری ئه‌و سینارۆیانه كراون و ئه‌مریان پێكراوه.
(1) : http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=17208
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=55624&Jor=1
(2) : http://chawdernews.com/Detail.aspx?id=2125&LinkID=5
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
