
سوریا، ئه‌و وڵاته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوراسته كه بۆ ئازادكردنی له ده‌ستی به‌شار و رژێمه‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵكه‌كه‌ی یه‌كتر "قه‌له‌پارچه" ده‌كه‌ن و ده‌یان هه‌زار كه‌سیان لێكوژراوه و ملیۆنه‌ها كه‌سیشی لێ ده‌ربه‌ده‌ر بوونه.
ناشارێته‌وه كه ده‌سایسی وڵاتان وایان كردوه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م شه‌ڕه ناوخۆییه درێژه‌ی هه‌بێت و هه‌ریه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی لایه‌نه‌كانی به‌كاردێنێت، به‌ڵام تاكه زه‌ره‌رمه‌ند هه‌ر هاوڵاتییانی سوریا خۆیه‌تی به‌ته‌نها.
بۆ له ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌د و داروده‌سته‌كه‌ی، به‌ره‌ی ئۆیۆزسیۆنی سوری هه‌ستا به رێكخستنی هێزێك به‌ناوی "جیش السوری الحر " و له‌و كاته‌وه ئه‌و هێزه و هێزیه‌كه‌ی به‌شار له یه‌كتر ده‌كوژن و خه‌ڵكانی تر ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ئه‌مه جگه له وێران بوونی شار و شارۆچكه‌كان.
به‌ڵنیاییه‌وه زۆرینه‌ی وڵاتانی دونیا و خه‌ڵكی سوریا و ئێمه‌ی كوردیش به هیوای له‌ناو چونی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌دسه‌د ده‌كه‌ین له‌به‌ر رزگار بوونی هاوڵاتییانی سوریا و به‌تایبه‌تی به‌هه‌رێمبوونی ناوچه كوردێكانی كوردستانی رۆژئاوا.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كه‌سێك به‌ناوی " خالد الحمد "، له‌پاش كوشتی سه‌ربازێكی جه‌یشی سوری، هه‌ستا به هه‌ڵدڕێنی سینگی به چه‌قۆ و هه‌ندێك له دڵ و جه‌رگه‌كه‌ی خواردووه.
ئه‌گه‌ر چی رژێمی سوریا چه‌ندین كاری دڕندانه‌یان له خه‌ڵك كردووه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك پێشتر ئه‌م كاره دڕنده‌یه ئه‌نجام نه‌داوه كه ئه‌و سه‌ربازه‌ی " سوپای ئازادی سوری " ئه‌نجامی داوه جگه له "هندی كچی عه‌ته‌به "ـی ژنی " ئه‌بو سوفیا " كه له پاش كوشتنی " حه‌مزه‌ی كوڕی عه‌بدوڵموته‌لیب " هه‌ستا به هه‌ڵدڕانی سینگی و هه‌ڵمژینی خوێنی و خواردنی جگه‌ری.
ئه‌م رووداوه هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه و ئه‌ویش له‌به‌ر دڕنده‌یی و قێزه‌ونی ئه‌م كاره‌یه، " خالد الحمد " له رێی سكایپه‌وه به گۆڤاری " تایم "ـی ئه‌مه‌ریكی ووتوه: من ئه‌م كاره‌م كردوه تا مافی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سوریا بسێنم كه رژێمه دڕنده‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رهه‌قمان ئه‌نجامی داوه و له‌پاش سه‌یركردنی موبایلی جوندێكه بینیم كه فیدیۆیه‌كی تێدایه و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر ژنێك و كچه‌كه‌ی، وه له درێژه‌ی قسه‌كانیشی ئاماژه به بونی فیدیۆیه‌كی بڵاونه‌كراوه‌ی دیكه‌یش ده‌كات كه به هه‌ڕه چۆن كه‌سێكی دیكه پارچه پارچه ده‌كات وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ربوون بۆیه ئێمه ته‌نها و‌ڵامیان ئه‌ده‌ینه‌وه.
هه‌وه‌ها هه‌ریه‌ك له سوپای سوریای ئازاد و جه‌یشی به‌شار خۆیه‌وه ده‌یانه‌وێتكه‌سانی زیاتر بۆخۆیان بهێنن، رژێمه‌كه‌ی به‌شار له رێگه‌ی شه‌ڕكردن دژی مه‌زهه‌به‌كه‌ی كه "شیعه‌یه" له عێراق و لوبنان و ئێرانه‌وه خه‌ڵكی بۆ ده‌نێردرا و سوپای سوریای ئازادیش هه‌مان شێوه بۆ هانی خه‌ڵكی ده‌دا بۆ جیهاد و ئه‌وه‌ی سه‌یربێت به‌لامه‌وه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له یه‌كێك له سایته‌كه ئه‌لكترۆنێكان بینیم چه‌ند كوردێك له‌لایه‌ن pkkـه‌وه ده‌ستگیركراون كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، گوایه ئه‌و گه‌نجه كوردانه بۆ جیهاد چونه‌ته سوریا و دژی رژێمی به‌شار شه‌ڕبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ هێزه‌چه‌كداره‌كانی pkk كردوه و له ئه‌نجامدا ئه‌وان به دیل ده‌ستگیر كراون و گه‌ڕینراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئایا به‌ووته‌ی ئه‌م گه‌نجانه، شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ pkk دا به جیهاد ناو ده‌برێت؟ یاخود ئه‌مه كردارێكه دژی گه‌لی كورده و خۆیان هه‌ستی پێناكه‌ن، به‌ڵێ جیهادی ئێمه جیهادی رزگاركردنی وڵاته‌كه‌ی خۆمانه له ژێر ده‌ستی زۆردار و له‌پاش ئازادكردنی تاكه هه‌رێكه كوردێكه‌ی كوردستان جیهادی ئازادكردنی هه‌مو خاكی كورد ده‌كه‌ین و نه‌ك به‌كارمان بهێننو به ناوی دینه‌وه شه‌ڕی براكوژیمان پێ بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
