لەپەراوێزی کارەساتی (ڕانا پلازا) لەبەنگلادیش ...هەندێک ئاماروزانیاری لەسەرهەلومەرجی کرێکارانی جل وبەرگ ...ئاراس ڕەشید

لەپەراوێزی کارەساتی (ڕانا پلازا) لەبەنگلادیش...هەندێک ئاماروزانیاری لەسەرهەلومەرجی کرێکارانی جل وبەرگ...ئاراس ڕەشید

بەنگلادیش وەک ووڵاتێکی چڕلەدانیشتوان (١٦٠ملیۆن) وهەژار وناجێگیری سیاسی وگەندەڵی ئیداری ولاوازی ژێرخان ولەسەرەخۆی چاکسازی بەڕێوەدەچێت.بەڵام لەساڵی ١٩٩٦ەوە ڕێژەی گەشەسەندنی ئابووری ٥.٨لەسەدا، وبەدووەم ووڵات دادەندرێت لەدوای چین بۆ بەرهەم هێنانی جل وبەرگ وهەناردەکردن.تەنیا لە٦مانگی ڕابردووخۆی داوە لە19.51$بلیۆن بۆئەمەریکا و١ترلیۆن لەساڵێک.وەکارکردنی پتر لە٤ملیۆن کرێکار لەپیشەسازی جلوبەرگ.

کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان لەئەوروپاوباکوری ئەمەریکا (کەبە٤٨کۆمپانی بەناوبانگی جیهانی) لەبەر هەرزانی ولەخواری هەقدەستی کرێکارونەبوونی یاسایەکی کاری ستاندارولاوازی ڕێکخراوبوونی کرێکاران وبەدەستهێنانی قازانجی هەرچی زیاتر بۆسوود وەرگرتن لەوهەلومەرجەی کەهێزی کاری تێدایە کارگەکانیان گواستۆتەوە ئەو ووڵاتە.کەئەمەش دیارە بەهاوبەشی وڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی ئەو ووڵاتەوکۆمپانیا ناوەخۆکانیان بەڕێوەدەچێت.بۆڕوونتر کردنەوەی هەل ومەرجی کاروبەرهەم هێنان وئەوکارەساتە ئینسانیانەی لێی دەکەوێتەوە ئەم ئاماروزانیاریانە دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی زۆرتر ئاشنای ڕژێمی سەرمایەداری وخوێن مژانی کرێکاران بین وبتوانین بەپشتیوانی جیهانی کرێکاری و ئازادیخوازان، سنوورێک بۆئەم ملهوڕیە دژی ئینسانیە دانێین.

مێژووچەیەکی کارەساتەکانی دوێنێ وئەمڕۆی پیشەسازی جل وبەرگ:

·         یەکەم کارەساتی ئەوبەشە ساڵی ١٩١١بوو لەکارگەی (تریانگل شێرت وێست لەنیۆرک) بوو، ١٤٦کرێکار گیانی لەدەست دا.تازەترین کارەساتەکان بریتین لەئاگرکەوتنەوەی کارگەیەک لەساڵی ٢٠١٢ لەپاکستان ولەدەستدانی ٢٦٠کرێکار.هەروەها ئاگرکەوتنەوەیەکی کەلەهەمان ساڵ ولەدەستدانی ١١٢کرێکار لە بەنگلادیش.لەم چەندڕۆژەشدا لە ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکەدا لەبەنگلادیش ٨قوربانی دیکەی لێکەوتەوە، کە ئەمەی دوایی پاش ٢هەفتە لەکارەساتە گەورەکەی داڕمانی باڵەخانەی (ڕاناپلازا) بوو لەدەکای پایتەختی بەنگلادیش لە ٢٤/٤/٢٠١٣، پتر لە١٠٤٠کرێکار گیانی لەدەست داوەو٢٤٣٧بریندار بوون.جگە لەزۆر ڕووداوی تر کەهەرلەم ١٠ساڵەی دوایی ڕوویان داوە.

هۆکارە گشتیەکانی کارەساتەکە:

·         گەندەڵی سیستەمی ووڵات هەرلە (خاوەن باڵەخانەکان، ئەندازیاران، بەڵێندەرانی دروستکردنی باڵەخانە، ئیداریەکان، تادەگات بەسیاسەتمەداران ودەسەڵاتداران) .

·         گوێنەدان وبەهەند نەزانینی سەلامەتی شوێنی کاروڕێنماییە ستاندەرەکانی جیهانی.

·         پابەند نەبوون ولێنەپرسینەوەی کۆمپانیا جیهانیەکان لەگەڵ بەڵێندەرە ناوخۆییەکانی بەنگلادیش بۆ ستاندەری جیهانی یاساکانی کار.

·         تەنیا سوود بینین وگوێنەدانە کرێکار.

·         ڕێکخراونەبوونی کرێکاران، لەژێر سایەی ڕژێمی سەرکوتگەری ئەوووڵاتە.

هۆکارە تایبەتەکانی کارەساتی ٢٤/٤/٢٠١٣:

·         پابەندنەبوونی خاوەن بیناکە بەڕێنماییەکانی بیناسازی.ەک:

ا- نزیکی خاوەن باڵەخانەکە لەحیزبی دەسەڵات وگوێنەدانە هیچ یاسایەک وڕێنماییەکی یاسایی.

ب- دروستکردنی ٣نهۆمی زیادلەنەخشەی ڕێگەپێدراو.

ج- بیناکە بۆشوێنی نوسینگەی بازرگانی دروست کراوە نەک کارگە؟

د- لەرەی دەنگی موەلیدەی کارەبا ودەزگاکانی تری ٥کارگەکە کەلەسەربانی باڵەخانەکە دانرابوون وهۆکارێکی زۆرسەرەکی قڵشت ودوایی ڕووخانی بیناکە لە ماوەی ٥دەقیقەدا.

هۆکاری بوونی ڕووداوی ٢٤/٤ بەوکارەساتە گەورەیە:

·         پشتگوێخستنی بڕیاری ئەندازیارانی پشکێنەری پسپۆری بیناسازی بۆچۆڵکردنی بیناکە لەلایەن خاوەن کارگەکانەوە، ٢رۆژپێش ڕووخانی وگێڕانەوەی کرێکاران بۆسەرکار، پاش هەرشەلێکردنیان بەدەرکردن ئەگەر نەگەرێنەوە سەرکار؟

·         نەبوونی دەرگاودەروازەی تایبەتی فریاکەوتن بۆکاتی ڕووداوی وەک ئاگرکەوتنەوەورووخان (بۆکەمکردنەوەی حالەتی دزی کردن) .

·         خێرایی داڕمانی بیناکە لە٥دەقەدا.

·         زۆری وچڕی شوێنی کار لەکرێکاران، بەشێوەیەک کە ٥٠٠ کرێکار لە ڕووبەری ٦هەزار پێ دووجا کاریان دەکرد.

هەلومەرجی شوێنی کاروژیانی کرێکاران:

·         بچووکی شوێنی کاروزۆری کریکاران ونەبوونی هەواوخواردن وخواردنەوە وڕووناکی تەندروست وکافی.

·         سەعات کاری دوورودرێژ کەلە١٤بۆ١٦سەعات کارلەڕۆژێک و٨٦-٩٦سەعات لەهەفتەیەک.

·         پشوودان بەدەقە وکارکردن بەسەعات.

·         زۆرێک لەکرێکارەکان هەرلەوێ دەخەوتن.

·         قەدەغەکردنی قسەکردن لەگەڵ یەک وسزای لێدانی لەسەر بوو.

·         سزای لێدان بۆهەرهەڵەیەک ودواکەوتن لەکاروداواکردنی هەرمافێک.

·         دەستدرێژی سێکسی بۆسەرکچ وژنەکان، چونکە%٩٠یان کرێکاری ژن بوون.

·         کرێی (٠.١٩-٠.٢٥$) لەسەعاتێک مانگانە لە٣٧-٨٣$.

·         نەدانی کرێ بۆ مٶڵەتی نەخۆشی ومنداڵ بوون وبۆنەدینی ونەتەوەییەکان.کەئەمەش دژ بەیاسایە.

·         بوونی تەنیا حەمامێک وجێگەیەک بۆقاپ وجل وخۆشوشتن بۆهەر ١٥٠ کرێکارێک.کەهیچ هەلومەرجێکی تەندروستی لێنەبووە.

·         بوونی مشک وزیندەوەری تری پیس وترسناک لەشوێنی کاروژیانیان.

وەڵامدانەوەی کرێکاران وخاوەن کاروکۆمپانیاکان لەبەرامبەر ئەوکارەساتە:

·         لەڕۆژانی دوای کارەساتەکە دەیان هەزارلەهاوکارانی کرێکاران لەکارگەکانی تر هاتنەسەرشەقام بۆباشترکردنی هەلومەرجی کاروڕێکخراوبوونی کرێکاران ویاسایەکی کار کەژیانیان بپارێزێت.

·         بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی وهاوپشتی جیهانی کرێکاری لەگشت دنیا.

·         لەژێر ئەوفشارەدا ١١٢کەس دەستگیر کراون کەلەناویاندا خاوەن بیناوبەڵیندەروئەندازیار و٤لەخاوەن کارگەکانی تێدایە.هەروەها داخستنی ١٨کارگەی تر لەبەرناسەلامەتی شوێنی کار.

·         نیگەران بوونی یەکێتی کارگەی چنین وهەناردەی بەنگلادیشی لەوەستان وکزبوونی کارلەوکارگانە، چونکە کار دەکاتە سەر ئابووری.

·         هەندێک لەوکۆمپانیایانە دوورەدەستی خۆیان لەوکارەساتە ڕاگەیاندووە، سەڕەڕای دۆزینەوەی لەیبڵی کۆمپانیاکەیان لەژێرداروبەردی داڕووخاو.هەروەها بەدەنگەوەهاتنی هەندێکی تریان وبەڵێن دان بەقەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوان وگۆڕینی شێوەی کارکردن بۆئەوەی لەگەل ڕێنمایی سەلامەتی شوێنی کاروژیانی ستاندەرد بێتەوە.ئەمەش دوای ئەوەی پتر لە٤٠لەوکۆمپانیایانە لەووڵاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

·         ئەم بەدەنگەوەهاتنەش لەبەر ٢هۆی سەرەکی بەرژەوەندیەکانی کۆمپانیاکان خۆیان بوە:

١- بۆدەرخستنی نیازپاکی وچاکەی خۆیان لەبەرامبەر کڕیار تا فرۆشتنیان نەیەتەخوار.

٢- بۆکەمکردنەوەی تانەلەسەر ناوبانگی کۆمپانیاکان بۆ کەمترین ئاست.

·    زۆرێک لەخەڵکی ئاسایی لەووڵاتەکانی ئەوروپاوباکووری ئەمەریکا قسەیان لەسەربایکۆت کردنی کڕینی ئەوکاڵایانە کردووە کەلەبەنگلادیش وووڵاتنی هەژاری تری دنیا بەرهەم دێن.بەڵام ڕابەرانی بزووتنەوەی کرێکاری وچالاکوانانی مافی مرۆڤ ئەمە بەچارەسەر نازانن، بەڵکو فشارخستنە سەر حکومەت وکۆمپانیاکان بۆڕێنمایی کردنی سەلامەتی شوێنی کاروژیان وباشترکردن وبردنەسەرەوەی حەقدەستی کرێکارو، ڕێکخستنی کرێکاران لەرێکخراوەکانیان بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان وهێنانەدی یاسایەکی کار کەژیانی ئینسانی تێدا فەراهەم بێت بەچارەسەری سەرەکی دەزانن.

خشتەی بەراوردکاری بەرهەمهێنان لەنێوان ئەمەریکا وبەنگلادیش:

ئەگەر سەیرێکی ئەم خشتەیەی خوارە بکەین بۆتێچووی بەرهەمهێنانی کراسێک لەئەمەریکا وبەنگلادیش وبەراوردی (کرێی حەقدەستی کرێکار) لەودوو ووڵاتە زۆر ڕوون وئاشکرا تێدەگەین کە گرێی گەورە لەکوێە؟

ئەمەریکا بەنگلادیش

١- حەقدەستی کرێکار (٧.٤٧$) حەقدەستی کرێکار (٠.٢٢$)

٢- مەوادی تێچوو (٥.٠٠$) مەوادی تێچوو (٣.٣٠$)

٣- تێچوونی ڕەمگکردنی قوماش (٠.٧٥) تێچوونی ڕەمگکردنی قوماش (٠.٢٠$)

_________________________________________________________

کۆی گشتی (١٣.٢٢$) ٣.٧٢$

ئەم خشتەیە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کەجاوچنۆکان بۆکرێ هەرزان دەچنە ئەوووڵاتانە کەهەقدەستی کرێکار بەڕادەیەک لەخوارە شایانی بەراوردکردن نیە.

بۆیەسەرمایەداران لەسەرگیان وژیانی خەڵكی کرێکاروزەحمەتکێش بەهەشتێک کەبۆخەڵکی داوادەکەن لەودنیایەی تر بۆخۆیان دابین کردوە، جەهەنەمەکەشیان هەرئێستا نیشانی کرێکاران وخەڵکی ستەمدیدەو کەمدەرامەت داوە.

ئامادەکردنی /ئاراس ڕەشید

May 12، 2013

سەرچاوەکان/ سکای نیوز عەرەبی، سی ئین ئین ئینگلیزی،

www.news.com.au،

cbc radio news and website، www.morningstar.com


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.