دایه ونه‌سیم وكوَرپه‌له...باوه‌جانی....
هاوارله‌م هه‌مووزوڵمه خه‌ریكه دڵم شه‌ق ئه‌با
كه‌س نیه په‌رده‌ی خه‌مه‌كان له‌سه‌ر دڵم لاببا
نه‌سیمی له په‌نجه‌ره‌ی به‌ندیخانه‌وه هاته‌ماڵ
وتم نه‌سیم گیان تكایه بنوسه بۆم شه‌رح وحاڵ
بنوسه ئێمه دوودایه له‌گه‌لڕ منداڵ به‌ژماره سه‌دووچوار
ئاخ به‌كامیان بڵێین له‌برسامه‌گری ومه‌كه هاوار
نه‌سیم گیان بنوسه زۆرقورس بووخه‌می ئازاروژان
ده‌مان بینی ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵی وردی بێ‌تاوان
بنوسه دیسان شه‌وهات بۆیان ده‌كه‌م لای لایه
نا ده‌بی تۆئازادبی له كوَڵان بكه‌یت كایه
بنوسه لای كام ڕژێم كوَرپه‌له تاوانی هه‌یه
له‌باتی سنگی دایه‌ولانك به‌ندیخانه جێگه‌یه
نه‌سیم جێی هێشتم وبه‌زووی گه‌ڕایه‌وه
نه‌سیم لام دانیشت ودڵخۆشی دڵمی دایه‌وه
وتی خه‌مه‌كانم باسكرد بۆداروبه‌ردوئاسمان
وتی هه‌رهه‌موویان زۆرخه‌مباربون له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی جیهان
زه‌وی شه‌قی بردوودڵی به‌ردیش وه‌ك لۆكه بوونه‌رم
ئاسمان له‌باتی به‌فرووباران دایڕشت فرمێسكی گه‌رم
داره‌كانیش هاتنه له‌رزه ده‌ستیان كردبه حه‌ی كردن
هاوار جینۆسایدكراین ئه‌ی جیهان له‌بری ئه‌وه‌ی كوردین
هه‌تا ڕووباروده‌ریاكان بۆماوه‌یه‌ك ڕاوه‌ستا
هه‌روه‌ك ئه‌ووئه‌مره‌ی كه‌كردی پێغه‌رمبه‌رموسا
نه‌سیم گیان
بگێڕه‌وه بڵئ بردینیان بۆ چوَڵوبیابان
دوژمنان ده‌م به خنده‌هه‌ڵیان كه‌ندگۆڕی زۆری بێ ناونیشان
وه‌ك چاڵی شه‌تڵ هه‌ڵیانكه‌ند له پێش چاوان
به‌زیندوی وه‌ك ئه‌ووشه‌تڵه له چاڵیان ناین
كوَرپه‌له ئه‌ڵێی شه‌تڵه له‌خاك نێژراوه وه‌ك نمام
منیان دوای دووده‌یه ده‌رهێنا هه‌ربه‌كۆرپه‌له ناسرام
كاتی گه‌ڕامه‌وه گه‌رمیان دایه گرتمیه باوه‌ش
وتی باتێر بۆنت كه‌م كۆرپه‌له‌ی بۆمن بۆنخۆش
وتم كوڕانی هاوته‌مه‌نم ده‌بینم بون به پیاوو
بۆچ من دوای دووده‌یه به‌كۆرپه‌له دێمه به‌رچاوو
وتم قه‌ینادوای دووده‌یه هه‌ركوَرپه‌له‌ی سی مانگانم
فه‌خره‌بۆتان ئه‌ی گه‌له‌كه‌م كه‌من تاجی سه‌رتانم
گه‌رنازانن من كێم ئاڵام ئاڵای كوردستان‌م
له‌گشت دونیاناسراوم چونكه ناسنامه‌ی نیشتمانم
تێبینی...باوه‌جانی ناوی خوازراوی نوسه‌ره...كه نوسه‌ر ئافره‌تێكی نیشتمان په‌روه‌ری خاوه‌ن دوبرای شهیدی كوردستانی ئێرانه وئه‌م هۆنراوه‌ی بۆ ئه‌نفال نوسیوه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
