
به‌پێی تازه‌ترین بریار ی به‌رێوبه‌ری گشتی بانکی ره‌شید ( کاظم ناشور ) پێـــشــینه‌ی 100 مووچه راگیرا بــه یه‌کجاری و جارێکیکه ئه‌و پێشینه‌یه نادرێته‌وه فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسه‌کان . ئیتر ئه‌م هاتو هاواره بۆ؟!. . .
چه‌ند رۆژێکه رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ته‌نانه‌ت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش باسی پێدانی پێشینه ســه‌د مووچه( سلــفة 100 راتب ) ده‌که‌ن گوایه هه‌ردوو بانکی ( رافدین و رشید ) ی حکومه‌تی عــێراق لقێکی به‌نکه که‌یان دهێنه کوردستان و ده‌ست به پێد انی ئه‌و پێشینه‌یه ده‌که‌ن که به قه‌رزی سه‌د مووچه به‌ناوبانگه پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و به‌نکانه‌ی عــێراق دراون هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ر سوود مه‌ند بوون له‌و قه‌رزه بۆ نممونه له کۆی سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد له په‌رله‌مانی عـــێراق ته‌نها (( شۆرش حاجی )) ئه‌ندام په‌له‌مانی فزاکسیۆنی گۆران سوودمه‌ند بووه له‌و قه‌رزه سه‌د مووچه‌یه . به‌ڵام ئه‌مه نزیکه‌ی دووساڵه ئه‌م قه‌رزه له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌نکی ( رشید و رافیده‌ین ) وه‌ستێنراوه به‌هۆی نه‌بوونی پاره و نه‌گه‌رانه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و قه‌رزه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسه‌کانه‌وه، هه‌ڵوسانی دیناری عــێراقی له‌ناو بازار و دابه‌زینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار . هاوکات له عــێراق زۆربه‌ی زۆری پێشینه کان وه‌ستێنراون به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پێویست له هه‌ردوو به‌نکی رافیده‌ین و ره‌شید، وێڕای ئه‌وی که پێشینه‌کان له‌و دوو به‌نکه رێـــژه‌یکی زۆر سوودی به‌نکی له‌سه‌ر بوو (( ربا ))، بۆ نممونه پێشینه 100 مووچه‌که رێژه‌ی له ( % 8 ربا ) سووی له‌سه‌ره، هاوکات پێشینه‌ی خانووبه‌ره که ئێستا وه‌ستێنراوه رێژه‌ی ( %6 ) ســـووی له‌سه‌ربوو وێڕای رهنی موڵکه‌که‌ش بۆ به‌نکه‌که .
26 - 9 - 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
