قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگێكی كار و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌پێی
ئاماره‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا زیاتر له 15 تۆن خواردن و مه‌وادی جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و پاشان له‌ناو براون،
ئاماره‌كه نیشانی ده‌دات له رۆژی 1/3/2016 بۆ 31/3/2016 لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان له‌ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان چه‌ندین سه‌رپێچیان تۆماركردووه و هه‌روه‌ها به‌هۆی وه‌ك پێویست پابه‌ند نه‌بونیان به جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان چه‌ندین كه‌س و خاوه‌نكار رووبه‌ڕووی سزا كراونه‌ته‌وه،
له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌یان سه‌رپێچیان تۆماركردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌واد و خواردنی به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا گرتووه، كۆی ئه‌و مه‌واد و خواردنه جۆراو جۆرانه‌ش كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له مانگی رابردوودا بڕی 15 تۆن و 350 كیلۆگرامه و پاش پشكین و دڵنیابوونه‌وه له نهگهنجاویان له‌ناو براون.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی