
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىسەرجەم ئەو کاندیدانەى بەرنامەی تواناسازی ئاگاداردەکات، کە ناویان لە لیستی ژمارە (3)سالی (2015)ی هاوپێچ دا هاتوەو، ژمارەیان (385) کاندیدە، ڕوژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (25-6-2015) سەعات (10)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی ( ڕەنج وەلى عەلى بەرپرسى هۆبەى ژمێریارى تواناسازى) لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان.
دواکات بۆ وەرگرتنی چەکەکان ڕوژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی (25-6-2015) دەبێت.
تێبینی :
كاندید ئهگهر خۆی بێت، دهبێت فۆتۆكۆپی ڕهنگاو ڕهنگ له (پاسهپۆرت)ی خۆی بهێنت
بریکار (وەکیل) ی کاندید پێویستە وێنەی فۆتۆکۆپی ڕهنگاو ڕهنگى بریکارنامە (وەکالەی گشتی) و ناسنامەی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامەی عیراقی لەگەڵ خۆیدا بهێنیت.
پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید، یان كاندیدهكه خۆی بیێت ، دهبێت زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانیت.
چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولێر کاش دەدرێت .
تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی، لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دابەش دەکرێت.
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى