د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له كونسوڵی وڵاتی چین كرد زانكۆكانیان كورسی خوێندن بۆ خوێندكاران/ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن، چونكه دابینكردنی كورسی خوێندن له زانكۆكانی وڵاتی چین، كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر كایه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چین.
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 11/2/2015 د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پێشوازی له تان بانگ لین" كونسوڵی گشتی وڵاتی چنی میللی و جیهان فانگنینگ" جێگری قونسل كرد. وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و چین كرده‌وه‌و داواشی كرد" زانكۆكانی چین، كورسیی خوێندن له بواری خوێندنی باڵا بۆ خوێندكاران/ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.
بۆ ئه‌مه‌ش كونسوڵی چین باسی له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه له بواری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی له‌و پێناوه‌شدا داوای كرد ئاڵوگۆڕی زانستی له‌سه‌ر ئاستی خوێندكاران و مامۆستا‌و زانكۆكان ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ك هیواشی خواست له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یمانگای تایبه‌ت به فێربوونی زمانی چینی بكرێته‌وه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی" جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌و رایگه‌یاند" له بواری ئابوری، وڵاتی چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی، كه بازرگانه‌كانی هه‌رێم ڕووی تێده‌كه‌ن، بۆیه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیری و زانستی، فاكته‌رێكی گرنگه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه ئابوورییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی فێربوونی زمانی یه‌كتری و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه كهلتورریهكان دێته ئاراوه، كه له‌ئاكامدا كارلێكی ڕۆشنبیری و دیالۆگی كه‌لتوری له‌نێوان هه‌ردولادا دروست ده‌كات، بۆیه ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ین و به‌هیوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی چین، له‌بواری خوێندنی باڵادا كورسی خوێندن بۆ خوێندكاران/ قوتابیانی هه‌رێم دابین بكات.
- ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
