
له رێگه‌ی واژۆ كردنی لێكگه‌یشتن نامه‌یه‌كه‌وه، شاری سلێمانی و شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌وڵی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی توانا مرۆییه‌كان و ئاڵوگۆڕی كلتوری و گه‌شه‌پێدانی ژێرخان.
رۆژی 25ی شوباتی 2015، دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری وه‌فدێك له به‌رپرسه حكومییه‌كانی پارێزگای سلێمانی كه پێكهاتبوون له به‌رێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵ و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌با و ڤێترنه‌ری و و گومرگی باشماخ و ژووری بازرگانی سلێمانی سه‌ردانی پارێزگای كوردستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایه‌ند، پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی پارێزگای كوردستان و شاری سنه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگایه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا \ ته‌ئكیدكرایه‌وه له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكه‌وتنێكی لێكگه‌یشتن له‌نێوان دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی و عه‌بدول محه‌مه‌د زاهیدی پارێزگاری سنه واژۆ كرا.
رێكه‌وتنه‌كه له بیست و پێنج خاڵ پێك دێت زۆر بواری له خۆی گرتووه له‌وانه:
جه‌ختكردنه‌وه له رێكه‌وتنامه‌كانی پێشوو و ئاڵوگۆر له‌بواره‌كانی پیشه‌ی و فێركاری و هونه‌ری و ته‌كنیكی و كاره‌با و كشتوكاڵ و پزیشكی.
هه‌وڵدانی زیاتر بۆ به‌ره‌سمی ناساندنی خاڵی سنوری سه‌یران به‌ندی بانه و چاكردنی رێگه‌ی خاڵه سنورییه‌كان و كردنه‌وه‌ی لقی بانكی میللی ئێران له سلێمانی.
هه‌روه‌ك له به‌شێكی تری لێكگه‌یشتن نامه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ردوو رێكه‌وتوون له‌سه‌ر پشگیری زیاتری چالاكییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و پێشوازیكردن له به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوو لاوه به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش.
له‌به‌شێكی تری لێكگه‌یشتن نامه‌كه‌دا هه‌ردوو لا رێكه‌وتوون ئاسنكاری زیاتر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و به‌ڵێنده‌رو بازرگانانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بكرێت و رۆتینات له‌و باره‌یه‌وه كه‌مبكرێته‌وه.
له‌خاڵی 17ی لێكگه‌یشتن نامه‌كه‌دا هاتووه، كه پارێزگاكانی كوردستان و سلێمانی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه بۆ به‌دواداچوونی دامه‌زراندنی هێڵی ئاسمانی له‌نێوان سلێمانی و شاری سنه.
هه‌ر به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه و له چه‌ندین خاڵدا ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌كه‌رتی كشتوكاڵ به تایبه‌ت له بواری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی كاڵا كشتوكاڵییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموون و فێركاری
هه‌روه‌ك له‌بواری هاوكاری زانكۆی و خوێندن و پزیشكیش له رێكه‌وتننامه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌بواری كلتور و رۆشنبیری‌دا له خاڵی 23ی رێكه‌وتنه‌كه هاتووه: دوو لایه‌ن ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارییه فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و وه‌رزشییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا.