له شاری سلێمانی بانێكی گه‌وره‌ی بازرگانی كرایه‌وه و شاره‌زایانی بواری ئابوریش پێیان وایه له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا كه عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت بانكه‌كه ده‌توانێت رۆڵێكی به‌رچاو ببینێت بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی بازرگان و خستنه‌وه‌گه‌ڕی جوڵه‌ی بازاڕ،
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18 شوباتی 2015، له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بونی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له لێپسراوان و شاره‌زایانی بواری ئابوری و بازرگانی (بانكی عێراقی بازرگانی) له شاری سلێمانی كرایه‌وه،
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بانكهدا ئاماژه به‌و قه‌یرانه دارایی و ئابورییه كرا كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و باس له‌وه‌شكرا بانكه‌كان ده‌توانن له كاتی قه‌یرانه‌كاندا رۆڵی گرنگ وپێویستی خۆیان ببینن بۆ ره‌وینه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی پشت قه‌یرانه‌كان، ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو له‌نێو ئه‌م قه‌یرانه‌دا كردنه‌وه‌ی بانكێكی تایبه‌ت به بازرگانی عێراقی له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاو ببینێت بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی بازرگانی و خستنه‌وه‌گه‌ڕی جوڵه‌ی بازاڕ.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی