ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری ده‌رچوانی پۆلی (12) ئاماده‌یی/ به‌شی زانستی ده‌كات، په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كشتوكاڵی خه‌بات كه (3) سی به‌ش (ڕه‌زگه‌ری، به‌روبومی كێڵگه‌یی، پاراستنی ڕوه‌ك) له خۆده‌گرێت، توانای وه‌رگرتنی (150) خوێندكاری دیكه‌ی هه‌یه بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، بۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه كۆنمره‌یان له نێوان (420-430) هو دانیشتوی پارێزگه‌ی هه‌ولێرن، سه‌ردانی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كشتوكاڵی خه‌بات بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرم تا ناویان بچێته لیستی پێشبڕكێیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شه‌كانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه وه‌ربگیرێن و، له ساڵی (2014-2015) درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
خوێندكاران ئاگادار ده‌كه‌ین هه‌ر خوێندكارێك كه له‌به‌شه‌كانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه وه‌رگیران مافی دابه‌زاندن و گواستنه‌وه‌یان نابێت، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت خوێندكار ئاگاداری ئه‌وه بێت كه په‌یمانگه به‌شی ناوخۆی نیه و، پێشكه‌شكردنی فۆرمێش له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (31/12/2014) ده‌ست پی ده‌كات و تا ڕێكه‌وتی (8/1/2015) به‌رده‌وام ده‌بێت.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.