
هه‌ڵمه‌تی رێگری كردن له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌ر شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان به‌رده‌وامه و له هه‌ڵمه‌تێكیشدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشت و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به‌و كاره ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كان و به‌شێوه‌ی ناته‌ندروستی سهرببڕَت و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه،
رۆژی هه‌ینی 29/5/2015، له هه‌ڵمه‌تێكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا له سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌روازه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژه‌ڵدا كه به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت،،
سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له دیارده‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ست پێكردووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه گۆشتی ئاژه‌ڵی به‌شێوه‌ی نایاسایی لێ ده‌فرۆشرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیدا له رێگه سه‌ره‌كی و ده‌روازه‌كانی شاری سلێمانیشدا توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زۆر گۆشت و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به‌و كاره‌و ئه‌و ئوتومبێلانه‌ش كه ئه‌و كاره‌یان پێكردووه،
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند به‌پێی یاسا و مه‌رج و رێنماییه‌كان سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی گوشتارگه‌كان كارێكی رێگه پێنه‌دراوه و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی لێ ده‌كرێت، ووتیشی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه له‌و شوێنانه‌دا سه‌رده‌بڕدرێن پشكنیان بۆ نه‌كراوه و دیار نیه كه گۆشته‌كه‌یان گونجاوه بۆ خواردن یان نا، راشیگه‌یاند له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیاندا و له سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵمه‌ته‌كان و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری له دیارده‌كه ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی