دوای كوشتنی چەندین سەركردە و ئەمیری تیرۆریستانی داعش لە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنی ناوچەكانی وانكێ و ئەاسكی موسڵ، لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای دیجلە، پۆلێكی تیرۆریستان كوژران بەمشێوەیە:
- دوێنێ لە گوندی "حسن جلاد" سێ بەرپرسی كەتیبەكانی تیرۆریستان كوژراون، بە ناوەكانی (ابو تراب، ابو مروان، ابو زید) كە لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ پاڵپشتی تیرۆریستان لە موسڵەوە هاتبوونە میحوەرەكە.
- (صالح جاسم محمد فلاح السبعاوی) ناسراو بە (ابو مالك) و یەكێكی تر لە هاوكارەكانی ئەو تیرۆریستە بە ناوی (ابو حرب) ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە كرانە ئامانج و كوژران، كە ئەو دوو تیرۆریستە گەورە پسپۆری بۆمب و عبوە دروستكردنی تیرۆریستان بوون.
- سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە میحوەری رۆژهەڵاتی دیجلە، لە چوارچێوەی پێشڕەوییە بەردەوامەكانی هێزی پێشمەرگە و موشەكبارانكردنی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش، چوار ئەمیری تیرۆریستان بە دەستی هێزەكانی پێشمەرگە كوژران، بە ناوەكانی:
1- ئەمیر (ابو عبیدە (عمار بیت)
2- ئەمیر (مشعان فواز صالح)
3- ئەمیر (عبداللە احمد محی الدین)
4- ئەمیر (عبدالمنعم حسین احمد)
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە پشتڕاستكراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، كوژرانی دەیان سەركردە و ئەمیری تیرۆریستان لە چەند رۆژی رابردوودا، گورزێكی كوشندەی لە داعش گەیاندووە بە جۆرێك بەشێكی ئەو تیرۆریستانە سەنگەرەكانیان بە جێدەهێڵن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان
24/1/2015