كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی به نیازه له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستبكات به هه‌ڵكه‌ندنی بیر به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له لێپسراوانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات كارئاسانی و هاوكاریان پێشكه‌ش بكات،
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13 ئابی 2015، له دیوانی قائیمقامیه‌ت به ختیار عبدولڕه‌حمان قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی پێشوازی كرد له سه‌رپه‌رشتیارانی كۆمپانیای نه‌وتی فه‌ره‌نسی (تۆتال) كه به‌نیازن له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ست بكه‌ن به هه‌ڵكه‌ندنی بیر بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت،
له دیدارێكدا سه‌رپه‌رشتیارانی كۆمپانیاكه رایانگه‌یاند ره‌زامه‌ندیان له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان وه‌رگرتووه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، به‌ڵام پێویستیان به هاوكاری لێپسراوانی پارێزگای سلێمانیه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و گرفت نه‌یه‌ته به‌رده‌م كاره‌كانیان بۆ ئه‌مه‌ش داوایان له قائیمقامی سلێمانی كرد هه‌مانگی و كارئاسانیان پێشكه‌ش بكات،
قائیمقامی سلێمانیش به گرنگیه‌وه له پرۆژه‌كه‌ی روانی و رایگه‌یاند پێویسته كۆمپانیاكه له كاركردنیاندا پاراستنی ژینگه له به‌رچاو بگرێت و هه‌روه‌ها له رووی قه‌ره‌بوو ره‌خساندنی هه‌لی كار مافی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بپارێزرێت كه كاری تێدا ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد هه‌روه‌ها پێویسته قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێته‌وه كه به‌هۆی پڕۆژه‌كه‌وه زیانیان پێده‌گات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له پێشینه بن بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كاركردن، پاش دڵنیاكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی كۆمپانیاكه‌وه قائیمقامی سلێمانی هه‌موو هاوكاری و كارئاسانیه‌كی بۆ جێبه‌جێ كردنی كارهكاینان ده‌بڕینی و رایگه‌یاند پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ و هاوكارده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه گرنگه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.