
له‌چوارچێوه‌ی پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و شتومه‌ك، لیژنه‌ی كۆگاكان پشكنینیان بۆ كۆگاكانی ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی كردووه و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر مادده‌ی به‌سه‌رچوودا و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به فه‌رمانی قایمقام سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه له‌ناو ده‌برێت.
دیار كه‌مال سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان رایگه‌یاند: پاش پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه كۆگای عهمباركردنن له ناوچه‌ی پیشه‌سازی، ده‌ستمان گرتووه به‌سه‌ر بڕی 228 كارتۆن ماستاوی په‌رداخ له جۆری (هونه‌ر سهراب)، هه‌روه‌ها له كۆگایه‌كی تر 98 ته‌نه‌كه زه‌یتونی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه بازاڕدا.
له‌درێژه‌ی هه‌وڵ و چالاكیه‌كانیاندا سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: له‌كۆگایه‌كی فرۆشتنی پێداویستی ئوتومبێل ده‌ستمان گرتووه به‌سه‌ر 150 كارتۆن ئاوی ڕادێته‌ری كه ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌شت مانگ پێش ئێستا، كه‌به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان پێكهاته‌كه‌ی تێك چووه و شیاوی به‌كار هێنان نیه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و مادده به‌سه‌رچوانه له‌ناوبراون و ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام ئه‌بین له خزمه‌ت كردنی شاری سلێمانی و رێگرئهبین له ساغ كردنه‌وه‌ی هه‌ر مادده‌یه‌كی به‌سه‌رچوو كه زیانی به هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی