
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی كه له چه‌ند سایت و ڕۆژنامه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه و، تایبه‌ته به وه‌رگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران (بێری مسعود عزیز) و (ئه‌ژین ێابر حمدامین) له به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی كۆلێژی زمان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌پێویستی زانی ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه بۆ ڕای گشتی بدات، كه وه‌رگرتنی ئه‌و دوو قوتابی/ خوێندكاره له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه بوه:
- به‌پێیی ڕێنمایی ژماره (1804) ، كه له ڕێكه‌وتی (28/10/2013) له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رچوه، "قوتابی/خوێندكارانی كوردی عێراقی كه بۆماوه‌ی (9) ساڵ له وڵاتێكی ده‌ره‌وه نیشته‌جێبوون و، قۆناغی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی (وێژه‌ی، زانستی) ته‌واو كرد، به‌ده‌ر له مه‌رجی كۆنمره له به‌شی زمان (ئه‌و زمانه‌ی كه له‌و وڵاته‌ی ده‌ره‌وه پێیی خوێندوه) له زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێن، ئه‌م ڕێنمایه وه‌رگرتنی ده‌رچوانی به‌شه پیشه‌ییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان.
- دوای ئه‌وه‌ی ناوبراوان داواكاریان به‌رزكرده‌وه بۆ وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنیان له به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به‌ڕێز وه‌زیر ڕێنمایدا كه به‌پێیی ڕێنماییه‌كان داواكارییه‌كه‌یان تاوتوی بكرێت.
- له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆ تایبه‌تیه‌كاندا نیه، بۆیه بڕیاردرا به‌ناردنی داواكاری وه‌رگرتنی ئه‌و قوتابی/ خوێندكارانه بۆ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، كۆلێژی زمان، به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی.
- له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراوان ده‌رچوی قۆناغی ئاماده‌یی وڵاتی ئه‌ڵمانیا نین، بۆیه به‌نوسراوی فه‌رمی داواكارییه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی توانستی زمانی ئه‌ڵمانیان و دڵنیابون له ئاستی زانستیان له زماندا له‌لایه‌ن (لێژنه‌ی زانستی) به‌شه‌كه‌وه، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و ساڵانه‌ی كه له‌و وڵاته‌دا خوێندویانه، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی ئه‌و زمانه‌و، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، ناوبراوان بۆ ماوه‌ی (12 تا 13) ساڵ به‌زمانی ئه‌ڵمانی له ئه‌ڵمانیا خوێندویانه.
- ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆلێژی زمان، كه به نوسراوی ژماره (1/2/3658) له ڕێكه‌وتی (24/12/2014) بووه، بریتی بووه له "لارینه‌بون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی قوتابی/ خوێندكار بێری مسعود عزیز"، داواش له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌كات بفه‌رمون بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست.
- به‌رێز سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به نوسراوی ژماره (7231) له ڕێكه‌وتی (24/12/2014) جه‌ختی كردۆته‌وه كه "كۆلێژی زمان لاریان نیه له وه‌رگرتنی قوتابی ناوبراو".
- پاڵپشت به‌و نوسراوه به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی "ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر په‌سندكردنی داواكاری بێری مسعود عزیز"، بۆیه به‌نوسراوی فه‌رمی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتن، زانكۆی ناوبراوی ئاگادار كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی شوێنی خوێندنه‌كه‌ی و وه‌رگرتنی له‌به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی.
- له ڕوانگه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژیان پێدراوه، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندرا له‌سه‌ر گۆڕینی شوێنی خوێندنی قوتابی/ خوێندكار (ئه‌ژین ێابر حمدامین) له به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی كۆلێژی زمان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین.
- خوێندن به‌سیسته‌می پاراڵێڵ به‌پێی ده‌رفه‌تی خوێندن له زانكۆكان ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌مساڵ بۆ خوێندنی پزیشكی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له زانكۆی دهۆك به‌پێیی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كرایه‌وه.
- وهزارتهكهمان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن له دادگاكان تۆمار بكات، له‌به‌رامبه‌ر ناوزراندنی وه‌زاره‌ت.