
د. یوسف گۆران: ئه‌ركی نوسینگه‌كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندكارانی پارێزگاكه‌یه به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ته‌نها كه‌ركوكیه‌كان باشتر له هه‌ر كه‌سێك خه‌می كه‌ركوك ده‌خۆن
ڕێبوار تاڵه‌بانی: هیوادارم كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه سه‌ره‌تایه‌كی باش بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خوێندكاران
كه‌ركوك.. . له مه‌راسیمێكدا نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرایه‌وه
د. یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: ئه‌ركی له پێشینه‌ی نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كه‌ركوك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندكارانی پارێزگاكه‌یه به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هات، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (4/2/2015) له گه‌ڕه‌كی شۆراوی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چو.
له مه‌راسیمه‌دا كه به‌ئاماده‌بونی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و د. عه‌باس ته‌قی سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و د. سه‌ڵاح سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رمۆ به‌وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌كی دیكه له لێپرسراوانی ئیداری شاره‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی شاره‌كه به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن د. یوسف گۆران و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم نوسینگه‌كه به‌ڕه‌سمی كرایه‌وه.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی نوسینگه‌كه، له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی خوێندكارانی كه‌ركوك كرا، هه‌روه‌ك باس له‌و هه‌نگاوانه كرا كه پێویستن بگیرێنه به‌ر بۆ هه‌رچی زوتر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندكاران و په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا له شاره‌كه‌دا.
پاشان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی هاوبه‌شدا، د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینگه‌یه به‌شێكه له‌و گرنگیدانهمان به‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته نوسینگه‌كه به‌دواداچون بۆ كێشه‌ی خوێندكارانی پارێزگاكه به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه بكات، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت ببێته ناوه‌ندێكی گرنگ بۆ بایه‌خپێدان به‌خوێندنی باڵا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له پارێزگاكه‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌یه‌دا د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له وته‌یه‌كدا ڕاگه‌یاند: ته‌نها كه‌ركوكیه‌كان باشتر له هه‌ر كه‌سێك خه‌می كه‌ركوك ده‌خۆن، هه‌ربۆیه كاتێك باس له پێكهێنانی كابینه‌ی نوی حكومه‌ت كرا، ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ده‌بێت كه‌ركوكیه‌ك ببێته وه‌زیری خوێندنی باڵا، چونكه پێشتر ئێمه وه‌زیری خوێندنی باڵا-مان له كه‌ركوك نه‌بینیوه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا پارێزگاری كه‌ركوك دوای ئاماژه‌كردن به‌كێشه‌ی خوێندكاران له پارێزگای كه‌ركوك، كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی-شی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ دانا و، له‌و باره‌یه‌وه وتی: كارێكی زۆر باشتان كرد بۆ شاره‌كه، هیوادارام كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه ببێته ده‌روازیه‌ك بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی خوێندكارانی كه‌ركوك له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك پشتیوانی ته‌واوی خۆی و پارێزگاكه‌ی بۆ هاریكاریكردن له‌سه‌رخستنی كاره‌كانیان دوپات كرده‌وه، له كۆتایشدا به گرنگه‌وه ئاماژه به‌ڕۆڵ و قوربانیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرد بۆ پارێزگاریكردن له شاری كه‌ركوك.
ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك-یش له وته‌یه‌كیدا دوای پێرۆزبایكردن له خه‌ڵكی كه‌ركوك، ده‌ستخۆشی له وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد، ڕونیشی كرده‌وه زیاتر له (500) قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ی كوردی له پارێزگای كه‌ركوك هه‌یه، به‌ڵام كاتێك كه قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كه‌ن ڕوبه‌روی كێشه‌ی زۆر ده‌بنه‌وه و گرفتی وه‌رگرتنیان بۆ په‌یدا ده‌بێت، بۆیه هیوادارم كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه سه‌ره‌تایه‌كی باش بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
له وڵامی پرسیارێكی پهیامنێرانیشدا د. یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌پێیی پلانێك و توانای وه‌زاره‌ت و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌یشته ده‌ستمان جێبه‌جێمان كرد، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆكانی (به‌غداد، به‌سره، موێڵ، تكریت، دیوانیه.. ) ناویان گه‌ڕابوه‌وه دوباره هه‌ڵبژاردنیان بۆ كرایه‌وه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و خوێندكارانه‌شی كه له‌و زانكۆیانه له قۆناغه‌كانی دیكه ده‌یانخوێند به‌سیسته‌می میوانداری وه‌رگیران، ئه‌و جگه له وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك خوێندكار له زانكۆ تایبه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بی به‌رامبه‌ر، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه وه‌رگرتنی (190) خوێندكار بوه بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كه‌ركوك، وه‌ك ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك له پێناو بایه‌خدان به‌كه‌ركوك به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (20641) كه ئیمزای د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ره‌وه‌یه و له ڕێكه‌وتی (26/10/2014) ده‌رچووه كرایه‌وه، هه‌ر به‌پێی هه‌مان فه‌رمانی وه‌زاری (د. ئه‌حمه‌د ئه‌مین فتح الله) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دیاریكرا، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و نوسینگه‌یه‌ش بریتیه له كارئاسانی بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له نزیكه‌وه هاریكاری و ڕێنوێنیان بكه‌ین، تا باشتر‌و له نزیكه‌وه بتوانرێت كێشه‌ی خوێندكارانی ئه‌و سنوره چارسه‌ر بكرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كێشه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكارانی پارێزگای كه‌ركوكی چاره‌سه‌ركرد، له‌وانه‌ش ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆكانی (به‌غداد، به‌سره، موێڵ، تكریت، دیوانیه.. ) ناویان گه‌ڕابوه‌وه كه ژماره‌یان (141) خوێندكار بوو، دوباره هه‌ڵبژاردنیان بۆ كرایه‌وه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و خوێندكارانه‌شی كه له‌و زانكۆیانه له قۆناغه‌كانی دیكه ده‌یانخوێند و ژماره‌یان (57) خوێندكار بوه به‌سیسته‌می میوانداری له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌و به‌ده‌ستپێشخه‌ری د. یوسف وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (104) خوێندكار به‌بی به‌رامبه‌ر له زانكۆ تایبه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران، له‌سه‌روی هه‌مو ئه‌وانه‌شه‌وه به دوو قۆناغ (190) خوێندكاری كه‌ركوك بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی