
هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیادهڕییهكان له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا هه‌موو ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی كه كراونه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی لاده‌برێن،
سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی چه‌ند رۆژێكه هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه زیاده‌ڕیی تێدا كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی، ووتیشی له یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تیاندا له ناوچه‌ی سه‌رچنار و شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود و گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری هه‌موو ئه‌و زیادهڕۆیانهیان لابرد كه له سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كاندا كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی و ئاسته‌نگ و گرفتیان له به‌رده‌م هاتووچۆی هاوڵاتیاندا دروست كردووه،
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له رۆژانی ئاینده‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گڕێته‌وه كه زیاده‌ڕۆی تێدا كراوه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی