لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ست پێكردووه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان و دڵنیابوونه‌وه له بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له خواردن و ئاوی خواردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كاندا.
له‌سه‌ر و به‌ندنی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرادا و له یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌یان له شاری سلێمانیان به‌سه‌ر كرده‌وه و به‌ووردی به‌دواداچونیان بۆ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی كرد و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كانیان له كه‌موكورتیه‌كان ئاگادار كرده‌وه،
ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند مه‌به‌ست له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكارانه له ئه‌گه‌ری توشبوون به په‌تای كۆلێرا هه‌روه‌ها به‌دواداچونه بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان كه ئه‌ركی لیژنه هاوبه‌شه‌كانه، ووتیشی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا به‌ووردی پشكنینیان بۆ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه كردووه كه له خواردنگه‌ی قوتابخانه‌كاندا ده‌فرۆشرێن، سه‌رباری ئه‌وه‌ش پشكنینیان بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان كردووه و له‌ئه‌گه‌ری نه‌بوونی مه‌رجه‌كاندا به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه و لێپسراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن،
ئازاد نه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ههڵمهتهكیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و به‌ووردی به‌دواداچون بۆ مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی