
دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی، پێشوازی كرد له باڵیۆز و كونسوڵی روسیا و باڵیۆزی روسیاش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه گرنگی زیاتر به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌مرۆ 21ی كانوونی دووه‌می 2015، دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پێشوازی كرد له ئیلیا مهگنۆف باڵیۆزی روسیا له عیراق و ڤیكتۆر سیماكۆڤ سهركونسۆڵی روسیا له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا پارێزگاری سلێمانی و باڵیوزی روسیا باسی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لایان كرد له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، به‌تایبه‌ت له‌رووی په‌یوه‌ندی زانستی و وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوری.
له دیداره‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی به‌گرنگیه‌وه باسی رۆڵ و توانای روسیای كرد له‌رووی ئابوری و زانستیه‌وه و داوای كرد كۆمپانیا روسیه‌كان جگه‌له بواری نه‌وت و گاز گرنگی به وه‌به‌رهێنان بده‌ن له پارێزگای سلێمانی به تایبه‌ت له‌كه‌رته‌كانی تری وه‌ك پێشه‌سازی قورس و كشتوكاڵ.
پارێزگار ته‌ئكیدی له رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت و پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان كرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری ئابوری و به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه ئابوری هه‌رێمی كوردستان و عیراق توشی قه‌یران بووه.
پارێزگار رایگه‌یاند: ئیمكانیه‌ت و توانایه‌كی باشی گه‌شه‌كردن له سلێمانی هه‌یه‌و داوای كرد "گرنگی زیاتر به سلێمانی بده‌ن" له‌و رووه‌شه‌وه هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ دووپات كردنه‌وه.
باڵیۆزی روسیاش له وهتهكانیدا رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌یان به ئامانجی توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لا و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان كوردستان و روسیایه"
وتیشی: گه‌شه‌ی زیاتر له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌ده‌ین و گرنگی زیاتریش به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی روسیا ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی وڵاته‌كه‌ی ساڵانه 40 كورسی خوێندنی باڵای به‌خۆڕای بۆ خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا دابینكردووه.
به‌ڵام باڵیۆز گله‌ی له‌وه كرد له هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش وه‌ك پێویست سود له‌و هاوكاری و ده‌ست پێشخه‌رییه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای وڵاته‌كه‌ی وه‌رنه‌گیراوه‌و هه‌رێمی كوردستان كه‌متر له‌و ژماره‌یه خوێندكار ده‌نرێت و له‌و 40 كورسیه 13 كورسیان به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه.
باڵیۆزی روسیا سه‌باره‌ت به كۆمپانیای گازپرۆمی روسی كه ئێستا له سنوری پارێزگای سلێمانی سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنییه به‌دوای نه‌وتدا، رایگه‌یاند هاتنی ئه‌و كۆمپانیایه رۆڵێكی به‌رچاوی له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیادا هه‌بووه‌و كۆمپانیاكه‌ش به‌ڵێنی داوه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك نه‌وت بدۆزێته‌وه‌و كار بكات " هاوكاری و یارمه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌دات له‌رووی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان"
باڵیۆزی روسیا سه‌باره‌ت به قه‌رباره‌ی ئاڵوگۆڕی نێوان عیراق و وڵاته‌كه‌شی ئاشكرای كرد: قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی روسیا و عیراق ساڵانه نزیكه یه‌ك ملیار و نیو دۆلاره.
