به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زۆربه‌ی ئارایشتگاكان له شاری سلێمانی پابه‌ندن به‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه ته‌نها 3 شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆكراوه.
تاڤان عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی ئارایشتگاكان له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: پاش سه‌ردانكردنی لیژنه‌كه‌یان له‌م ساڵدا له 1/1تاوه‌كو 10/2/2015 (65) شوێنیان له سلێمانی دا به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و 10 شوێنیش رێنمایی پێویستیان پێداوان بۆئه‌وه‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه یاساییه‌كان بن.
وتیشی به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه 5 ئارایشتگا داخراون و 3 شوێنیش غه‌رامه كراوه، جۆری سه‌رپێچییه‌كانیش بریتی بوون له (پاك وخاوێنی،هه‌ڵنه‌واسینی نرخه‌كان و به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی ئارایشتگاو سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری) .
سه‌رۆكی لیژنه‌كه رایگه‌یاند گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر ئارایشتگایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مه‌رج و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی