
له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا نزیكه‌ی 5 تۆن خوارده‌مه‌نی ماوه‌به‌سه‌رچوو له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنیش رایده‌گه‌یه‌نێت پاش پشكنینی تاقیگه‌یی سه‌رجه‌میان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له ناوبراون.
به پێی راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له ماوه‌ی ته‌نها دوو رۆژدا، بڕی 5 تۆن 320 كیلۆگرام خوارده‌مه‌نی خراپبوو له ناوبراون ئه‌وانیش (3 تۆن و 340 كگم خورما، 1 تۆن خوارده‌مه‌نی به‌ستوو، 500كگم په‌تاته، 480 كگم خویی ئه‌مه‌ریكی) كه پێشتر له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له بازار‌و عه‌لوه‌و كۆمپانیاكاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئازاد حسیب سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن رایگه‌یاند: ئه‌و بره مه‌وادانه‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه پشكنینی تاقیگه‌ییان بۆكراوهوه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ریخستووه كه‌به‌هیچ جۆرێك شیاوی خواردن نییه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له ناوبراون.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی