كۆبۆنی دابه‌شكردنی به‌نزین بۆ ئوتومبێلی تاكسی و پاسی هێله‌كان له پارێزگای سلێمانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه و شۆفێرانی له شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كان ده‌توانن كۆبونه‌كه وه‌ربگرن،
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 18/2 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری و لێپسراوی كارت و كۆبۆن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتووچۆ له دیوان قائیمقامیه‌ت كۆبووه،له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر شێوازی تازه‌كردنه‌وه‌ی كۆبۆنی وه‌رگرتنی به‌نزین كرا له سنوری پارێزگاری سلێمانی،
ئاوات محه‌مه‌د داوایی لێ‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و خێرا تر مامه‌ڵه‌ی شۆفێران رایی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و قه‌ره‌باڵغی له بهنزیخانهكاندا دروست نه‌بێت،
هه‌ر كۆبوونه‌كه‌دا بڕیاردرا بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان لیژنه‌ی تایبه‌ت له قه‌زاو ناحیه‌كان پێكبهێندرێت بۆ پێدانی كۆبوون، شۆفێرانی (چه‌مچه‌ماڵ و كفری و كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان) ده‌توانن له ناوچه‌كانی خۆیان مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و شۆفێرانی (ڕانیه - قه‌ڵادزی) له رانیه و (هه‌ڵه‌بجه- سه‌یدسادق) له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه مامه‌ڵه‌ی كۆبونیان بۆ ته‌واو ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بڕیاردرا بۆ كار ئاسانی زیاتری شۆفێران لیژنه‌كان له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه كار بكه‌ن و ستافه‌كانیان زیاد بكرێت،
قائیمقامی سلێمانیش شۆفێرانی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه به‌شه به‌نزینی مانگی 2 نه‌فه‌وێت كه مانگانه بڕی 200 لیتر به‌نزینیان پێ ده‌درێت، باس له‌وه‌ش كرا كه كۆبوونه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو مانگه و له 11 به‌نزینخانه‌ی شوێنی جیاواز له سلێمانی كۆبوون به شۆفێران ده‌ده‌ن،
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرا بۆ مامه‌ڵه‌ی به‌ده‌ستهێنانی كۆبۆنی به‌نزین ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه پێشتر كۆبونیان هه‌بووه ته‌نها سه‌ره پارچه‌ی كۆبۆنه له‌گه‌ڵ ساڵانه‌ی كۆپی كرا‌و له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن،به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار ده‌یانه‌وێت كۆبۆن به‌ده‌ست بهێنن پێویسته كارتی زانیاری و فۆرمی خۆراك و ساڵانه‌ی ئوتومبێلی یان پی بێت،
سه‌باره‌ت به‌و تاكسی یانه‌ی هه‌ڵگری تابلۆی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقن واته (ئارمن) پێویسته ئاڕمهكانیان تازهكرابێتهوه و كارتی زانیاری سلێمانیان هه‌بێت.
به‌پێی ووته‌ی لێپرسراوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی له ماوه‌ی رابردوودا كۆبۆنی به‌نزین بۆ 30 هه‌زار تاكسی و 4 هه‌زار پاس دروستكراوه و چاوه‌ڕی ده‌كرێت ژماره‌ی تاكسی یه‌كان زیاد بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی خواستی كڕینی ئوتومبێلی تاكسی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌رده‌وام له زیاد بوندایه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی