
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی ماڵان له شاری سلێمانی نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه و هاوڵاتیان ترسی دروست بوونی قه‌یرانێكی تری لێده‌كه‌ن و قائیمقامی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت هیچ قه‌یرانیك له ئارادا نییه و به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه ته‌نها بڕه‌كه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ 13/9، به‌ختیار عه‌بدولره‌حمان قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م له كارگه‌ی دانا غاز بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رهه‌مه‌كانیان ڕاگرتووه به‌ڵام له كه‌ركوكه‌وه بڕی پێویستمان بۆ هاتووه و توشی هیچ جۆره ئه‌زمه‌یه‌ك نه‌بووین.
وتیشی: هه‌ر فرۆشیارێك غازی شاردبێته‌وه سزای ده‌ده‌ین بۆیه پێویسته ئه‌و بڕه‌ی كه هه‌یانه بیخه‌نه بازاڕه‌وه تا ناچار نه‌بین ڕێكاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ر بگرینه به‌ر.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: به‌دڵنیایه‌وه له ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته كارگه ئه‌كه‌وێته‌وه كار و هاوڵاتیان دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه گرفتمان نابێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی