
له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی وه‌رزی به‌رهه‌می ناوخۆیی له مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه كار به خشته‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌وزه‌و میوه ده‌كرێت و به پێی پێویستی بازار هاورده‌كردنی سه‌وزه‌و میوه كراوه ده‌بێت.
به مه‌به‌ستی دانانی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ دابینكردنی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه‌و میوه له سنوری پارێزگای سلێمانی، ئه‌مرۆ 5شه‌مه 2/4/2015 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێری به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌ی هه‌نارده‌و ناخۆدا كۆبوویه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به‌و بهرههمانهكرا كه له‌مانگی رابردوودا له عه‌لوه و بازاره‌كانی شاری سلێمانی ساغكراونه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه رزگارحهمهخدر جێگری به‌رێوه‌به‌ری ڤێترنه‌ری سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی زیادبوونی خواستی هاوڵاتیان له‌وه‌رزی به‌هار و سه‌یران، له مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 15 هه‌زار و 500تۆن سه‌وزه‌و 11 هه‌زار تۆن میوه‌ی هاورده‌كراوه، بری 38 تۆن قارچك له عه‌لوه‌و وماركێتهكاندا ساغكراوه‌ته‌وه كه رێژه‌یه‌كی زۆری به‌رهه‌می پرۆژه‌كانی ناوخۆبوون.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بهوهشكرا: بۆ پاڵپشتیكردن له به‌رهه‌می ناوخۆ، كه له مانگی نیساندا پێده‌گات بریاردرا كار به خشته‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌وزه‌و میوه بكرێت بهرهچاكردنی به‌رووبوومی ناوخۆ، له‌گه‌ل دانانی گومرك له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كههاورده ده‌كرێت و به پێَی رێنمایه گومركییه‌كان هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه‌و میوه به جۆرێك ده‌بێت كه زیان به به‌رووبوومی ناوخۆ نه‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و داراییه‌وه چاودێری بكرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی