
هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستوو قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و به‌كارهێنانی سه‌وزه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه كراوه ده‌بێت، و قائیمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له رێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه چاودێری وردی بازار و چێشتخانه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 22/11 به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و ڤیترنهری سلێمانی رایگه‌یاند: به‌كارهێنانی جگه‌ری هاورده‌كراو لهخواردنگه و چێشتخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نها به‌كارهێنانی جگه‌ری مریشكی خۆماڵی رێگه پێدراوه به‌مه‌رجێك پسوڵه‌ی كوشتارگا و فرۆشگاكه‌ی له‌سه‌ربێت.
له باره‌ی به‌كارهێنانی سه‌وزه له چێشتخانه‌كاندا به‌ختیار عبدالرحمن ووتی: له چه‌ند مانگی رابردوودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له پارێزگاكانی عیراق به‌كارهێنانی سه‌وزه قه‌ده‌غه‌كرا، و له ئێستادا به هۆی بنه‌بركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه به‌كارهێنانی سه‌وزه له خواردنگه‌و چێشتخانه‌كاندا به له‌به‌رچاوگرتنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان رێگه پێدراوه.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌كارهێنانی جگه‌ری خۆماڵی و هاورده‌كراو له عه‌ره‌بانه‌و دهسگێرهكاندا قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی خسته‌روو ئه‌م بریارانه له 1/ كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رێگه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه به‌رده‌وام چاودێری وردی خواردنگه‌و چێشتخانه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی