قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو پابه‌ندبونی بینا و باڵه‌خانه‌كان به جێبه‌جێ كردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و به‌رگری شارستانیه‌وه گۆڕانكاری گرنگی به خۆوه بینیووه به‌جۆرێك كه ئێستا زۆربه‌ی باڵه‌خانه‌كان مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیان تێدایه، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاماری لیژنه‌كه‌دا هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان كه‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌وه و وانیشاندراوه كه زۆربه‌ی باڵه‌خانه‌كان پابه‌ندی مه‌رجه‌كان نین،
له‌م رووه‌وه قائیمقامیه‌تی سلێمانی به پشت به‌ستن به ئامارێكی لیژنه‌ی باڵه‌خانه‌كانی سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 ساڵه ده‌ست به‌كاربووه رایده‌گه‌یه‌نێت زۆربه‌ی بینا و باڵه‌خانه‌كان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان له شاری سلێمانی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و به‌رگری شارستانییان تێدایه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه له‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌وڵ و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی و كاره‌بای سلێمانی توانراوه زۆربه‌ی باڵهكانهكان پابه‌ند بكه‌ن به جێبه‌جێ كردنی مه‌رجه‌كانه‌وه و به‌رده‌وام چاودریان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شوێنه‌كان مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جێبه‌جێ بكه‌ن،
قائیمقامیه‌تی سلێمانی باس له‌وه‌شده‌كات هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان بۆ ئامارێكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كردووه و وانیشاندراوه كه زۆربه‌ی باڵه‌خانه‌كان پابه‌ندنین ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه ئاماره‌كه ته‌نها باس له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌م دواییه‌دا بنیات نراوه و ئاگادار كراونه‌ته‌وه له زووترین كاتدا مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی