ئه‌مرۆ19ی كانوونی دووه‌می 2015، دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له دكتۆر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان. له دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆشحاڵی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگا وئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای سلێمانی ده‌بڕیی و هیوای سه‌ركه‌وتی بۆ ئیداره‌ی نوێ خواست. سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌ئكیدیشی كردووه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی ده‌كه‌ن له زیاتر چه‌سپاندنی سیستمی لامه‌ركه‌زی و پاڵپشتیی كردنی ئیداره خۆجێییه‌كان. سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تێكی ئیتلافی و بنه‌كه فراوانه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پرسیارێتی ئه‌م قۆناغه هه‌ڵبگرن. له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی پێزانینی خۆی بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه پشتیوانییه‌كی مه‌عنه‌وییه له ئیداره‌ی نوێی سلێمانی. پارێزگار ته‌ئكیدی له‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و جێ به‌جی كردنی رێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان كرده‌وه له‌باره‌ی پێكهێنانی ئیداره‌ی نوێی سلێمانی.