
قائیمقامییه‌تی سلێمانی له رێگه‌ی لیژنه‌ی نانه‌واخانه و فرنه‌كان چاودێری وردی نانه‌واخانه‌كانی سنوری شاری سلێمانی ده‌كات و به‌پێی ئاماری 11 مانگی ڕابردوو 159 نانه‌وا رووبه‌رووی سزای ماددی كراوه‌ته‌وه.
بهروار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی نانه‌واخانه و فرنه‌كان له‌باره‌ی ئاماره‌كه ڕایگه‌یاند له 1-1 بۆ 1-11-2015 لیژنه‌كه‌یان 1538 سه‌ردانی بۆ نانه‌واو فرنهكانی سنوری شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه، له كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ 159 شوێن كراوه له‌و رێژه‌یه‌ش 18 شوێن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه داخراون.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له درێژه‌ی بهدواداچوونهكانیشیاندا له لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بری، 797 تۆن ئاردی ماوه‌به‌سه‌رچوو، و 12 كگم سۆده له‌گه‌ل 808 پارچه سینی خراپبوو.
بهروار محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌روو به پێی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی نانه‌واخانه‌و فرنه‌كان هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه رووبه‌رووی سزای ماددی ده‌كرێته‌وه له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی سهرپێچییهكانیشدا مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمپانیای دروستكراوی دانه‌وێڵه‌ی سلێمانی له‌سنوری شاری سلێمانی دا نزیكه‌ی (625) نانه‌واخانه و فرن مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی