
پرۆژه‌ی شاره ئارامه‌كان پرۆژه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی هه‌راسانكردنی ژنان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كاندا كه به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان و شاره‌وانی وگه‌شت و گوزار و رێكخراوه‌كانی (UNWOMEN، UNHABITAT، UNDP) له‌شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مرۆ سإ شه‌ممه رێكه‌وتی 17/2 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلیمانی له دیوانی قائیمقامییه‌ت پێشوازی له نوێنه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و خاتوو په‌خشان كاكه‌وه‌یس خاوه‌نی پرۆژه‌كه كرد.
پاش خستنه رووی پرۆژه‌كه، كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بریتی بوو له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی هه‌راسانكردنی ژنان له شه‌قام و بازار و شوێنه گشتییه‌كاندا دواتر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گونجاو بۆ شاره‌كه كه خزمه‌ت به ژنان بكات، دكتۆره ئیمان نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌م تێسته له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌نجام دراوه و له عیراقیشدا شاری سلێمانی وه‌كو تێست هه‌ڵبژێردراوه چونكه شاری سلێمانی له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستییه‌وه له پێشه‌نگی شاره‌كانی تری عیراقدایه.
قائیمقامی سلێمانیش پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆژه‌كه ده‌ربری و پێی راگه‌یاندن هاوكاری و كارئاسانی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پرۆژه‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی