لیژنه‌ی هاتووچۆی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا 339 سه‌ردان و به‌دواداچونی كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر 109 ئوتومبێل و 21 مۆڵه‌تی شۆفێریدا گرتووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی 24 هێڵی گواستنه‌وه‌دا.
جه‌لال ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتووچۆی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند ئامانجی لیژنه‌كه به‌دواداچوونه بۆ كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و گرفتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی زیاتری سیستمی هاتووچۆ له سنوری پارێزگای سلێمانی،
سه‌باره‌ت به‌كاروچالاكیه‌كانی 6 مانگی ڕابردووی لیژنه‌كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتووچۆ ووتی " له 1-1 بۆ 31-6- 2015 سه‌ردانی 339 شوێنی جیاوازیان كردووه بۆ به‌دواداچونی كێشه‌ی هێڵه‌كان و گرفتی هاوڵاتیان له رووی هاتوچۆوه، راشیگه‌یاند له‌میانه‌ی ئه‌و سهردانانهیاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر 109 ئوتومبێڵ و 21 مۆڵه‌تی شۆفێری و 69 به‌ڵگه‌نامه‌دا گرتووه و هه‌روه‌ها كاری رێكخستن و هه‌ڵبژاردن بۆ 24 هێڵی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی شار كراوه.
جه‌لال ئه‌حمه‌د ووتیشی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه 90 پسوڵه‌یان بۆ شۆفێران كردووه و بڕی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ش كه له‌و ماوه‌یه‌دا كراوه 4 ملێون و 905 هه‌زار دیناره.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.