
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی باسیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه
د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ (د. سلگان ابو عرابی) ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی باس له چۆنێیه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا كرا.
له‌و دیداره‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (25/1/2015) له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ئاماده‌بونی د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و نوێنه‌ری زانكۆكانی عێراق له‌و یه‌كێتیه به‌ڕێوه‌چو، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌تایبه‌ت پڕۆسه‌ی (دڵنیایی جۆری و متمانه‌به‌خشین) له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی به‌گشتی و زانكۆكانی ئوردون به‌تایبه‌تی كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به وه‌فدی میوانی ڕاگه‌یاند: كه دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به بواری دڵنیایی جۆری هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی ئوردون له‌و بواره پیشاندا، به‌و پێیه‌یی كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گرنگی زیاتر به‌و بواره ده‌دات.
هه‌ر له قسه‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له بایه‌خی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ زانكۆ ئوردونیه‌كان و عه‌ره‌بیه‌كان كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان گرنگ و پێویسته بۆ هه‌ردولا.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی خۆشحاڵی خۆی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كان دوپات كرده‌وه، هه‌روه‌ك سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ هاریكاریكردنی خوێندكارانی زانكۆكانی عێراق به‌تایبه‌ت زانكۆكانی (موێل، تكریت، كه‌ركوك... )، كه به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منی له ناوچه‌كانیان ڕویان له هه‌رێمی كوردستان كردوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا (د. سلگان ابو عرابی) به‌ره‌سمی بانگهێشتی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ ئاماده‌بون له یه‌كێك له گرنگترین كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی له مانگی ئازاری داهاتو له به‌یروتی پایته‌ختی لبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌هه‌مان كاتدا بانگێهشتی ڕه‌سمی كرد بۆ سه‌ردانیكردن بۆ زانكۆكانی ئوردون.
یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی له ساڵی (2013) به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی (200) زانكۆی عه‌ره‌بی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا و، له‌لایه‌ن پسپۆِران و به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و چۆنێتیهتی پێشخستنی له زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرا.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی