لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌كاتی كرینی شوتیدا وریابن، له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره نه‌خۆشیه‌ك له شوتی ئێرانی دا كه گه‌رای جۆره
كرمێكی تێدایه‌و خواردنی شوتییه‌كه زیان به ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه سۆران عبدالغفور سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانییه‌وه ئاگاداركرایه‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره نه‌خۆشیه‌ك له شوتی ئێرانی دا كه جۆره كرمێك شوتییه‌كه كون ده‌كات و تێیدا گهرادادهنێت خواردنی ئه‌و جۆره شووتیه زیانێكی زۆر به‌ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، ووتیشی ئێمه له رێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه به‌رده‌وام به‌دواداچوون و چاودێری عه‌لوه‌و بازاره‌كان ده‌كه‌ین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری ده‌كه‌ین له ساغكردنه‌وه و فرۆشتنی ئه‌و جۆره شوتییه، سۆران عبدالغفور ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد لیژنه‌كانمان له ماوه‌ی 3 رۆژدا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر نزیكه‌ی 20 تۆن شوتی توشبوو به‌و نه‌خۆشیه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه له‌كرینی شوتیدا وریابن و هیچ شوتییه‌ك نه‌كرن كه كونی تێدابێت و له‌كاتی بینینی ئه‌و جۆره شوتیانهشدا ده‌سبه‌جی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكرێته‌وه و په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی 07701450755 بۆ گرتنه به‌ری رێوشوێنی پێویست.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی