
له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی وه‌رزی به‌رهه‌می ناوخۆیی له ناوه‌راستی مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه كار به خشته‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌وزه‌و میوه ده‌كرێت و به پێی پێویستی بازار هاورده‌كردنی سه‌وزه‌و میوه كراوه ده‌بێت.
به مه‌به‌ستی دانانی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ دابینكردنی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه‌و میوه له سنوری پارێزگای سلێمانی، ئه‌مرۆ 4شه‌مه 4/3/2015 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێری به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌ی هه‌نارده‌و ناخۆدا كۆبوویه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به‌و بهرههمانهكرا كه له‌مانگی رابردوو له عه‌لوه و بازاره‌كانی شاری سلێمانی ساغكراونه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه رزگارحهمهخدر جێگری به‌رێوه‌به‌ری ڤێترنه‌ری سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی وه‌رزی زستان و سه‌رماو سۆڵه و نه‌بوونی ژووری پلاستیكی پێویست كه بتوانێت به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه بۆ ناوخۆ دابینبكات، له مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 14 هه‌زار تۆن سه‌وزه‌و 10 هه‌زار تۆن میوه‌ی هاورده‌كراوه، له به‌رهه‌م هێنانی قارچكیشدا پشت به به‌رهه‌می هه‌ردوو پرۆژه‌ی پێنجوێن و هه‌ولێر به‌ستراوه كه رۆژانه توانای دابینكردنی هه‌زارو 400 تۆن قارچكیان هه‌بووه.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بهوهشكرا: بۆ پاڵپشتیكردن له به‌رهه‌می ناوخۆ، كه له مانگی نیساندا پێده‌گات بریاردرا كار به خشته‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌وزه‌و میوه بكرێت و بهرهچاكردنی به‌رووبوومی ناوخۆ و به پێَی رێنمایه گومركییه‌كان هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه‌و میوه كراوه ده‌بێت، به جۆرێك كه زیان به به‌رووبوومی ناوخۆ نه‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و داراییه‌وه چاودێری بكرێت، به پێی رێنماییه نوێكه یه‌ك كیلۆ سه‌وزه‌ی هاورده بری 250 دینار گومركی ئه‌چێته سه‌ر و بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك میوه 350 دینار، و بۆ یه‌ك كیلۆ قارچكیش بری 1000 دینار گومركی ده‌چێته سه‌ر.
هه‌رله كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی تیشكی خسته سه‌ر پشتبه‌ستن به به‌رهه‌می ناوخۆ و رایگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی بتوانین له وه‌رزی زستان و سه‌رماو سۆڵه‌دا پشت به به‌رهه‌می ناوخۆ ببه‌ستین پێویستمان به دانانی پلانێكی تۆكمه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان هه‌یه تاوه‌كو به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به پێی گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا ئاماده‌كاری بكرێت بۆپشت به‌ستن به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می ناوخۆ له وه‌رزه جیاوازه‌كانی ساڵدا.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
