رێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستیه‌كان بۆ مانگی 2 له سلێمانی دیاری كرا و به ره‌چاوگرتنی خواستی هاوڵاتیان گۆڕانكاری له بڕی هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیهكاندا ده‌كرێت كه له ده‌ره‌وه هاورده‌ده‌كرێت،
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 28/1، له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌روبوم و پێداویستی له پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویه‌وه و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆی بڕیاردرا به‌پێی گۆڕانكاری وه‌رز و ئه‌و ژماره به‌رچاوه‌ی ئاواره كه روویان له سنوری پارێزگاكه كردووه خواستی هاوڵاتیان پێداچونه‌وه به بڕی هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا بڕی ئه‌و خواردن و پێداویستیانه‌ی كه مانگی رابردوو بڕیاری هاورده كردنیان دراوه وه‌كو خۆی هاتووه‌ته سلێمانی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خواستی بازاڕی پڕكردووه‌ته‌وه، بۆ مانگی 2 بڕیاردرا كه هاورده‌كردنی به‌ربوومه‌كان به‌م شێوه‌یه رێگه‌ی پێ بدرێت (هاورده‌كردنی 700 تۆن گۆشتی مریشكی به‌ستوو، هاورده‌كردنی 400 تۆن گۆشتی ماسی وبهمهرجێك كه رێگه نه‌درێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست بفرۆشرێت، هاورده‌كردنی گۆشتی سور و هێلكه‌ی مریشك به‌پێی خواستی به‌كارهێنانی هاوڵاتیان بێت و هه‌روه‌ها رێگه به هێنانه‌ناوه‌وه‌ی 3500 تۆن عه‌له‌ف بدرێت بۆ كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان.
راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی