
به سه‌رپه‌ره‌شتی دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی و له ژێر دروشمی "له نه‌ورۆزی به‌رگریدا هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین" له شاری سلێمانی ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مرۆ 2ی ئازاری 2015، له پارێزگای سلێمانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیان ئه‌نجام دا.
له كۆنگره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر شێوازی یاد كردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و چالاكییه‌كانی ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له شاری سلێمانی.
له‌و رووه‌وه ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ته‌بێژی لیژنه‌ی ئاماده‌كار، رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده شه‌ڕێكی ناڕه‌وا سه‌پێنراوه به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه، به‌ڵام نه‌ورۆز سبمولی راپه‌رین و ئازادی و به‌رخۆدان و تێكۆشانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و تاكه جه‌ژنێك كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كۆبكاته‌وه، بۆیه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، بریارمانداوه وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌م یاده بكرێته‌وه و ئه‌م جه‌ژنه پیرۆز بكرێت وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان ئه‌م یاده پێشكه‌ش ده‌كرێت به گیانی پاكی شه‌هیدان و به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ئه‌و رۆڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه له خۆرئاوا‌و باشوری كورستان به درێژایی هه‌زاران كیلۆمه‌تر ده‌جه‌نگن دژی تیرۆر.
وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری نه‌ورۆز راشیگه‌یاند: لیژنه‌كه ئاماده‌كاری و به‌رنامه‌رێژی كردووه
بڕگه‌و بابهتهكهكانی له ساڵانی رابردوو جیاواز ده‌بێت و زیاتر گیانی به‌رگری و قوربانیدان و به‌رخۆدانی تێدایه گرنگی به‌هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه ده‌درێت كه له‌ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و پارچه‌كانی تری كوردستان گیانی خۆیان به‌خشیووه به كوردستان.
وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆز داواشی كرد" هاووڵاتیان به ژن و پیاوه‌وه جلی پێشمه‌رگانه بپۆشن، ئه‌م یاده بكرێته سهرنگهرێك دژی داگیركه‌ران و تیرۆریستانی داعش "
وتیشی: تا 7ی مانگی ئازار ده‌رگا كراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بییه‌وێت به‌شداری بكات له‌م یاده ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری به‌شی راگه‌یاندن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بناسێنت و جێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وهتبێژی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆزی سلێمانی دووپاتیشی كرده‌وه" هیچ جۆره بودجه‌و بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌راسیمه دانه‌نراوه و هه‌موو كاره‌كان خۆبه‌خشانه‌یه"
به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراونی سلێمانیش رایگه‌یاند: به‌شداری هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شه‌هیدان و مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ڵادزی خۆبه‌خشانه‌یه پێشانگایه‌كی وێنه‌ی و به‌ڵگه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه و وێنه‌ی زیاد له 1000 شه‌هیدی تێدا نمایش ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا محه‌مه‌د فه‌تاح به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری سلێمانی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه رایگه‌یاند: چه‌ندین چالاكی هونه‌ری جۆراو جۆر پێشكه‌ش ده‌كرێت و چه‌ندین سته‌یج به درێژای شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی ئاماده ده‌كرێت و چه‌ندین گروپی هونه‌ری به‌رهه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام سیمای ئاهه‌نگ سازی پێوه دیار نابێت، به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندی به‌رگری و رێزگرتن له شه‌هیدان و خانه‌واده‌كانیان له خۆی ده‌گرێت.
به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری ته‌ئكیدی كردوه ڤیستیڤاڵه‌كه جیاواز ده‌بێت له ساڵانی رابردوو، وتی: ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵ ئاهه‌نگێران نییه و ره‌نگ و بۆنێكی تری ده‌بێت و سه‌رجه‌م گروپه هونه‌رییه‌كان سرود و گۆرانی نیشتیمانی و به‌رگری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا مامۆستا نه‌جمه‌دین به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌نه‌ورۆزدا خوێندكاران و مامۆستایان به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی زیاتر بن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتیمان په‌روه‌ری له نێو خوێندكاران‌دا.
سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی بۆ پاراستنی ڤئیستڤاڵهكه، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند:ئه‌مساڵیش به زیاده‌وه ئاماده‌كاری ئه‌منی كراوه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانیش رێشوێنی پێویست ده‌گرنه به‌ر بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ڤیستیڤاڵهو دڵنیاشین خه‌ڵكی سلێمانی چاوكراوه‌ن و هاوكار و پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بن بۆ زیاتر پاراستی ڤیستیڤاڵه‌كه.