
به‌هۆی وه‌رگرتنی برێك پاره‌ی زیاتر له هاوڵاتیان، یاریگایه‌ك له گه‌ره‌كی قرگهی شاری سلێمانی داده‌خرێت، و خاوه‌نه‌كه‌شی مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ڕۆژی سی شه‌ممه 28/4/2015 لیژنه‌ی چاودێری مه‌له‌وانگه‌و گه‌رماوه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی یاریگای كارایان له گه‌ره‌كی قرگهی شاری سلێمانی داخست.
له‌و باره‌یه‌وه سۆران عه‌بدالغفور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له درێژه‌ی كاروچالاكییهكانیاندا یاریگای كارایان داخست كه خاوه‌نه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان كاری كردووه، بری 35 هه‌زار دیناری له به‌رامبه‌ر یه‌ك كاتژمێر یاریكردندا وه‌رگرتووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا به پێی رێنماییه‌كان نرخی 1 كاتژمێر یاریكرد ته‌نها 30 هه‌زار دیناره.
سۆران عبدالغفور داوای له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كرد له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر كارێك كه پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كان بێت ده‌سبه‌جی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لی ئاگادار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ بكرێت و مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت كه به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه‌وه كارده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی