
قائیمقامییه‌تی سلێمانی له رێگه‌ی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانهوه چاودێری وردی ئارایشتگاكانی سنوری شاری سلێمانی ده‌كات و به‌پێی ئاماری 11 مانگی ڕابردوو 33 ئارایشتگا رووبه‌رووی سزای ماددی كراوه‌ته‌وه.
ته‌لار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان له‌رباره‌ی ئاماره‌كه ڕایگه‌یاند له 1-1 بۆ 1-11-2015 لیژنه‌كه‌یان 651 سه‌ردانی ئه‌نجامداوه بۆ به‌دواداچوون چاودێریكردنی له پێناو ڕێگه گرتن له كاری نایاسایی و به‌كارهێنانی مه‌وادی جوانكاری ماوه به‌سه‌رچوو له ئارایشتگاكاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرد: له كۆی 651 سه‌ردان بۆ ئارایشتگاكان و سه‌نته‌ری جوانكارییه‌كانی سنوری شاری سلێمانی، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ 33 شوێن كراوه له‌و رێژه‌یه‌ش ته‌نها 5 ئارایشتگا داخراوه، له درێژه‌ی بهدواداچوونهكانیشیاندا له لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بری 1012 پارچه له مه‌وادی جوانكاری جۆراوجۆر كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووبوون.
لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژته هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له پێناو رێگری كردن له هه‌ر جۆره كارێكی نایاسایی و به‌كارنه‌هێنانی مه‌وادی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوو ماوه‌ی 5 ساڵه درێژه به كاره‌كانی ده‌دات.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی