
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو له شاری سلێمانی، زیاتر له دووسه‌د تۆن خۆراك و مادده‌ی به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه له‌ناو براوه و 100 شوێنیش داخراوه، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه تۆماری شه‌ش مانگی رابردووی كار‌و چالاكیه‌كانی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه 19883 شوێنی كاركردن به‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه.
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م تا سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی 2015، ئاماری سه‌ردانی شوێن كاره‌كان و بڕی پاره‌ی غهرامهكراو و ئه‌و شوێنانه‌ی رووبهرٍووی دادگا كراونه‌ته‌وه بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه.
له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی (19883) شوێن كاریان بهسهركردوَتهوه، له كۆی ژماره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه (1826) شوێن كه وه‌ك پێویست پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه و (100) شوێن به‌هۆی زۆری سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه بڕیاری داخستنیان دراوه، هه‌ره‌وه‌ها (12) شوێنیش رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، (234، 358) دوسه‌د و سی و چوار تۆن و سێ سه‌دو په‌نجاو هه‌شت كیلۆگرام خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خش پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنیان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو براوه.
هه‌ربه‌پێی ئاماره راگه‌یاندراوه‌كه بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچی شوێنه‌كان كراوه بڕی 122 سه‌د و بیست و دوو ملیۆن و سی هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كانیش ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته سه‌ر داهاتی گشتی.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
