به‌پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردن سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژی ڕابردوودا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌ت ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر 10 تۆن موادی خۆراكی و جوانكاری و پاكهراوهی ماوه به‌سه‌رچوودا، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌له‌فه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون،
خالید محه‌مه‌د شاویس سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن ڕایگه‌یاند له به‌رواری 1/8 بۆ 15/8/2015 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیتی و ئاسایش و هاوكاری هاوڵاتیان له‌كاتی سه‌ردان و پشكنینی شوێنه گشتی یه‌كان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 10 تۆن موادی خراپ بوودا كه خواردن و بهكاهێنێنیان ده‌بووه هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی هاوڵاتیان، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردن له پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان سه‌رجه‌م ئه‌و موادانه له‌ناوبراون،
هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه مواده به‌سه‌رچاوه‌كان پێكهات بوون له موادی (خۆارده‌مه‌نی و جوانكاری و پاكه‌ره‌وه)
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌له‌ف ووتی به‌هۆی وشیاری هاوڵاتیان و به‌رده‌وام چاودێركردن و سه‌ردانی كردنی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاری به‌شێك له خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كان مانگانه بڕێكی زۆر موادی خراپ بوو به‌سه‌رچوو له‌ناو ده‌برێت، زۆر جار له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان و هاوڵاتیانه‌وه له‌كاتی هه‌بوونی موادی به‌سه‌رچوو له كۆگاكاندا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی لی ئاگادار ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاگاداری و چاودێری لیژنه‌ی له‌ناوبردن (ته‌له‌ف) له‌ناوببرێت، بۆیه بڕێكی زۆری ئه‌و موادانه‌ی له‌ناوبراون له ماوه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا به ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی خاوهنهكانیاوه بووه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی سوپاسی لیژنه‌كانه‌ی قائیمقامیه‌ت بووه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی