كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی له‌ناو بازاری شاری سلێمانی داده‌خرێت و، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ڤێترنهریش رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش سه‌ردانكردن و به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت كارگه‌كه هیچ مه‌رجێكی یاسایی و ته‌ندروستی تێدا نییه.
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاگادارده‌كرێته‌وه له هه‌بوونی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی گومان لێكراو له‌ناو بازاری شاری سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی زیاتر لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ڤێترنه‌ری سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی سه‌ردانی كارگه‌كه‌یان كرد و له‌نزیكه‌وه پشكنینی خۆیان ئه‌نجامدا.
له‌و باره‌یه‌وه سامان عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ڤێترنه‌ری رایگه‌یاند: پاش سه‌ردانكردن و پشكنین ده‌ركه‌وت ئه‌و ئه‌وكارگه‌یه هیچ مه‌رجێكی یاسایی تێدا نییه و نزیكه‌ی 4 ساڵه مۆڵه‌تی كاركردنه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه و خاوه‌نی كارگه‌كه شوێنی كاركردنه‌كه‌ی بۆچه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كارهێناوه، ووتیشی كارگه‌كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نه‌بووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به بریاری قائیمقامی سلێمانی بریاری داخستنی درا و به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ش ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی