
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ به‌رچاو ڕونی زیاتری هاوڵاتیان ئاماری كار و چالاكییه‌كان و هه‌روه‌ها بڕی پاره‌ی غهرامهكراوی مانگی 2 بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه.
له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له سه‌رپێچییه‌كان له به‌رواری 1-2 تا28-2-2015 لیژنه‌كان (3103) شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و به‌ووردی به‌دواداچونیان كردووه بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان، له كۆی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه (269) شوێن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه و (18) شوێنیش به‌هۆی جۆری سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه بڕیاری داخستنیان دراوه (1) شوێنیش رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان له‌و مانگه‌دا (48 تۆن و 3سه‌د و 40 كیلۆگرام) خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و له‌ناو براوه.
هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچی شوێنه‌كان كراوه بڕی 38ملیۆن و7سه‌دو 75 هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كانیش ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته سه‌ر داهاتی گشتی.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی