هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌كه‌ی لیژنه‌ی رێكخستنی شاری سلێمانی بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان به‌رده‌وامه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووش‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و زیاده‌ڕۆیانه لابراون كه كراونه‌ته سه‌رموڵكی گشتی، به‌شداربوانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن به‌شێكی زۆری دووكاندار و كاسبكاران پابه‌ند نین و موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌ركار ده‌هێنن كه‌ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگ و گرفتی زۆری له‌به‌رده‌م هاتووچۆی هاوڵاتیاندا دروست كردووه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆی له سلێمانی بنه‌بڕ ده‌كرێت،
ئه‌مشه‌و 4/1/2015، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندا له چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌یان لابرد كه له‌لایه‌ن دووكاندار و كاسب كرانه‌وه كرابوونه سه‌رموڵكی گشتی و شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كار هێنرابوون كه به‌هۆیه‌وه ئاسته‌نگی و گرفتی زۆری له به‌رده‌م رێڕه‌وی هاوڵاتیان و شۆفێراندا دروست كردووه،
سۆران عه‌بدلغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا له هه‌واری شار و شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود و چه‌ند شوێنێكی تر توانیان هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه لاببه‌ن كه كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی، ووتیشی به‌شێكی زۆری كاسب كاران و دووكانداران پابه‌ند نین به‌و سنوره‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه به‌ڵكو به‌درێژایی چه‌ندین مه‌تر له دوكانه‌كانیانه‌وه هاتوونه‌ته پێشه‌وه و مه‌وادو كه‌ره‌سته‌كانیان هێناوه‌ته ناوه‌راستی شۆسته‌و شه‌قامه‌كان و سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له فرۆشیاران له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان كۆشك و عه‌ره‌به‌نایان داناوه و موڵكی گشتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار هێناوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاسته‌نگ و گرفتی زۆریان له به‌رده‌م هاتووچۆی هاوڵاتیان و شۆفێراندا دروست كردووه،
سۆران عه‌بدوغه‌فوور راشیگه‌یاند زیاده‌ڕۆیی كردنه سه‌ر موڵكی گشتی كارێكی نایاساییه‌و به‌ر له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان فرۆشیاران و كاسبكارانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پابه‌ندبن به‌و سنوره‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه و شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار نه‌هێنن، ووتیشی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به زیاده‌ڕۆیی و به‌كارهێنانی موڵكی گشتی ناده‌ن و هه‌ڵمه‌ته‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆی له سلێمانی بنه‌بڕ ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.